جەنگ و چەپ: وەستانێک لەسەر مێژوویەکی ناجێـــگیر

ژمارەی بینەر 2456

2023-06-07

وەرگێڕان لە ئینگلیزیــیەوە: عومەر خەتــــــات 

 

پێشــەکی وەرگێڕ:

ئەمڕۆ جەنگ لە هەر کات زیـــاتر لە مێژوودا ڕەوەندێکی ترســناکتر لە خۆ دەگرێــت، ئێســـتا زەمەنی تیروکەوان و شمشێر وەشــاندنی سەدەکانی ناوەڕاســت نیـــیە کە تۆ لە بەرامبەر "دوژمن"ێــکی تاكدا خۆت دەبیــنیتەوە و ئازایەتی و چابوکی خۆت دەتوانێت بەسەریـــدا زاڵ بێت یان بە پێچەوانەوە، زەمەنی جەنگی جیهانی یەك و دووش نیــیە کە ڕەنگە فیشــەکێکی وێڵ یان پارچە تۆپێــکی دوور هاوێژ بتخـــات بە لادا. ئێســـتا زەمەن زەمەنی تەکنۆلۆژیــای نوێی جەنگی و ڕاوکردنی بێوچــانی درۆنە زیرەکەکان و چەکی نوێی وێرانکەرە کە نەك ئازایەتی و دەســتوبردیی سەدەی شمشێر داد نادات بەڵکو سەنگەرێکیش کە دەیتوانی لە جەنگی جیهانی یەکەم و دووەم بتپارێزێت ئێســتا لە رێگەی درۆنێکی بۆمبڕێژەوە لە ناویـــدا ژێر خاك دەکرێــیت. شارەەکان و دێـــهاتەکان تەخت دەکرێن و تەڕ ووشــك بەیەکەوە دەســوتێنرێت، تەرمی نەنێـــژراو لە شەقامەکاندا دەبینرێت، دڕندەیییەك و پێشــێڵ کردنێکی بێ وێـــنە کە تەواوی پەیماننامەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان لەسەر مافەکانی مرۆڤ دەخـــاتە زبڵــدانەوە، پەنابەریــیەکی زۆر و سەربەرزکردنەوەی بزووتــنەوە فاشــیستی و نازیســتییە نوێــیەکان.. بەشـــێکن لەو وێــنە ترســـناکەی دنیـــای ئەمڕۆ. کاردانەوەکان بەرامبەر بە جەنگ شەرمهێــنەرە، لە پاڵ بێ موبالاتیــیەکی گەورەی مرۆڤایەتی و تەســـلیمبوونیك بەرامبەر بە سەختی دۆخەکە، بەشێکی زۆریش لە ڕێــی مێدیای ڕاســتی بۆرژوازیەوە دابەش کراوون بەسەر دوو وێــنەی ڕەش و ســپییەکەدا، بۆ نموونە لە بەرامبەر هێرشی سوپاکەی پۆتیـــــن بۆ سەر ئۆکرانیـــا و وێران کردنی شــارەکانی و دەربەدەرکردنی ملێۆنان لە خەڵکی ئەو وڵاتە، ملیۆنان لە خەڵك پشــتیوانی لە ئۆکرانیـــا دەکەن، بەڵام  بە هەمان ئەنـدازە و ڕەنگە زیـــاتریش پشتیوانی لە دڕەندەیی سوپاکەی پۆتینیش دەکەن!

خراپ نیــیە کەمێك لێرەدا بووەســتین و لەسەر جۆری مامەڵەکان و ڕەهەندە جۆراوجۆرەکان هەڵوێســتەیەك بکەین. لە کاتێــکدا هێزەکانی سوپای ڕوســیا شارەکانی ئۆکرایــــنا بۆردوومان دەکەن، لە هەمانـــکاتدا سوپای تورکیـــای ناتۆ ساڵەهایە هێرشی خۆی دەســتپێکردووە بۆ سەر خەڵکی کوردســتان و بە دەیــــان کیلۆمەتریشی لە خاکی هەرێمی کوردســتان و سوریا داگیر کردووە. حەوت ســاڵە سوپاکەی سعودیە بە هاوپشــتی بەریتـــانیا و ئەمریــکا، یەمەن بۆردوومان دەکا، منــداڵان بەبۆنەی بڵاوبوونەوەی نەخۆشــی کۆلێراوە دەمرن، ئاوی پاکی خواردنەوەیان دەســت ناکەوێت و ژمارەی قوربانییــەکان خۆی دەدات لە ٢٦٠ هەزار بەڵام لەوە دەچــێ گوێــی میــدیای ڕاســت لەسەر بەشــێك لەم جەنگـــانە کەڕە و نابیســتێ! بە پێی ســتاتیسکەکان هێرشەکەی ڕوســیا بۆ سەر ئۆکرایــــــــنا بە کۆمەڵێــك هۆکار سەرنجی زۆرتری میــدیا رۆژئاوایی و رۆژهەلاتییەکانیش بەلای خۆیـــدا کێش دەکات. تەنهــــا لە مانگی یەکەمی هێرشەکە، تۆرە مێــدیاییە ئەمریکیــییەکان ٥٦٢ خولەکیـــان لە هەواڵی ڕاســتەوخۆیان تەرخان کردووە بۆ جەنگەکە کە دەکات یەك لەسەر ســێی کۆی کاتی هەواڵەکان! بە بەراوورد بەم ژمـارەیە ٣٠٦ خولـــەك بۆ مانگی یەکەمی لەشکرکێشی ئەمریکا بۆ ئەفغانستان و ٤١٤ خولەك بۆ لەشکرکێشی ئەمریکا و بەریتانــــــــیا بۆ عێراق و ٣٤٥ خولەك بۆ کشانەوەی ئەمریکا لە کابول لە مانگی ئابی ٢٠٢١دا. قەبارەی ڕووماڵکردنی هەواڵەکـــــــانی جەنگ لە ئۆکرایـــــــنا چاوێکی هاوسۆزیی گەورەی لەگەڵدایە. ئاخر ئەمجارەیان، بە شێوەیەکی ڕاســتەخۆ هێرشــێکی ئەندامێکی ناتۆ نیــیە تا گوێ لە تاوانەکانی بخەوێنرێت، بەڵکو جەنگی ڕووسیایە لە دژی ناتـــۆ. یەکەمجارە لە دوای نەوەدەکانی ســـــەدەی ڕابردووەوە، میدیـــــای ڕاســتی ڕۆژئاوایی لایەنی قوربانیانی جەنگ بگرێت و هەواڵە وورد ودرەشــتەکانیان بڵاوبکاتەوە. لە ڕۆژئاوا کەم کەس پەیــدا دەبــێت ئاگادار بێت کە سوپاکەی تورکیـــا پەنای بردۆتە بەر چەکی کیمیـــایی بۆ لەناوبردنی کوردەکان، کەم کەس وێنەی ئاهەنگێکی هاوسەرگیریی لە ئەفغانستان لە یـــاد بێت کە بەهۆی بۆردوومانی ئەمریکییـــەکانەوە کرایە قەســابخانەیەکی خوێــن، یان وێنــــــــەی تۆڵەی ترسناکی ئەمریکا و سەربازانی بەریتانیا لە فەلوجە! چەپ بە تایــبەتی چەپی سۆســیالیستی و کۆمۆنیســتی هەمیشە دەبێــت هەڵوێســتی ڕاشـــکاوانەی دژی جەنگ هەبێــت.

ئەم باسەی  مارچیلۆ مۆســتی* شــایەنی خوێــندنەوەیە، ئەگەرچی زیـــاتر وەك بیۆگرافیــــای هەڵوێســتەکانی چەپ دەردەکەوێت بە درێژایی مێژووی هەڵوێســتەکان بەڵام لەگەڵیشــیدا کۆمەڵێــك تێزی تازە دەخاتە ڕوو کە ڕەنگە روانگەمان بگۆڕێت بۆ چۆنیــیەتی مامەڵکردنی چەپ و سۆشــیالیستەکان لە جەنگ و ئاکامە ترســناکاکەکانی.

 

جەنگ و چەپ: وەستانێک لەسەر مێژوویەکی ناجێـــگیر

هۆکارە ئابوورییەکانی شەڕ

لە کاتێـــــکدا زانستی سیاسی بە دواداچــــوون بۆ پاڵنــــەرە ئایدیــــالۆژی و سیاسی و ئابووری و تەنـــانەت دەروونییەکانی پشت جەنگ دەکاتەوە، تیوری سۆســـــیالیستی بە تیشك خستنە سەر پەیوەندییــــــەکانی نێوان گەشەسەندنی سەرمایەداری و بڵاوبوونەوەی جەنگەکــــان یەکێـــــك لە بەشــــدارییە ناوازەکانی خۆی بە دەستهێنـــاوە.

لە دێــبێتەکانی ئەنتــەرناسیۆناڵی یەك لە نێوان ســـاڵەکانی (١٨٦٤-١٨٧٢)دا، یەکێـــــــــك لە سەرکردە سەرەکییەکانی ئەنتەرناســیوناڵ، سیزار دی پایپ- César de Paepe، ، ئەو شـــتەی داڕشت کە دواتر دەبێـــــتە هەڵوێستی کلاسیکی بزووتنەوەی کرێکاریی لەسەر ئەم پرسە: جـــەنگەکان لە ژێر دەسەڵاتی ســیستەمی بەرهەمهێنانی سەرمایەداریدا شـــتێکی حەتمیــیە. لە کۆمەڵگەی هاوچــــەرخدا، جەنگەکان نەك بەهۆی تەمـــاحی پاشاکان یان تاکەکانی دیکەوە بەڵکو بەهۆی مۆدێلی کۆمەڵایەتی- ئابووری باڵادەســـــتەوە بەرهەم دێن (De Paepe, 2014a; 2014b; Musto, 2014).

هەروەها بزووتـــــــنەوەی سۆسیالیستی دەریخســت کە کام چیــن و توێژ  زۆرترین زەبری بەردەکەوێــــت بەهۆی دەرئەنجامە ترســـناکەکانی جەنگەوە. لە کۆنگرەی ئینتەرناســـیۆناڵدا کە لە ساڵی ١٨٦٨ بەڕێوەچـــوو، نوێنەرەکان پێشنیارێکیان پەسەند کرد کە داوای لە کرێکاران کرد دروشمی "کۆتایی هێنــــــاندن بە هەموو جەنگەکان" بەرزبکەنەوە، بەو پێیـــــەی کە ئەوە کرێکارانن کە لە رووی ئابووریـــــیەوە یان بە خوێنی خۆیان دەبێـــت باجەکەی لە ئەســتۆ دەگرن، جـــا چ سەرکەون یــــان شکست بخۆن دەبێـــت ملکەچی بڕیارەکانی چینە دەسەڵاتدارەکانیـــــان و ئەو حکومەتانە ببن کە نوێنەرایەتیـــــــان دەکەن.

گرنگترین وانــــەی شــارســـتانی بۆ بزووتنەوەی کرێکاریی لەو باوەڕەوە سەرچاوەی گرتووە کە هەر جەنگێـــــك دەبێ وەك "جەنگی نــــــــاوخۆ" هەژمار بکرێت (Freymond, 1962: 403; Musto 2014: 49)، ئەویش وەك پێــــکدادانێکی دڕندانە لە نێوان کرێکارانێکدا کە لە ئامرازە پێویستەکانی مانەوەی خۆیــــان بێبـــەش کراوون. کرێکاران دەبـــێ بە وەســتانەوە بەرامبەر خزمەتی زۆرەملێ و پەنـــابردن بۆ مانگرتن بە شێوەیەکی پتــەو بەرامبەر هەر جەنگـــــێك هەنگاو بنێن. بەم شێوەیە ئینتەرناسیۆناڵ بوو بە خاڵێکی سەرەکی کۆمەڵگەی پاشەڕۆژ، کە بە کۆتایی سەرمایەداری و ڕکابەریی نێــــــوان دەوڵەتە بۆرژوازییەکان لە بازاڕی جیهانیدا، هۆکارە سەرەکییە بنەڕەتیـــــیەکانی جەنگ لەناو دەبـات.

لە نێو پێشەنگانی سۆسیالیزمدا، کلۆد هێنری دی سان سیمۆن- Claude Henri de Saint-Simon هەڵوێستێکی پتــەوی لە دژی جەنگ و ململانێـــی کۆمەڵایەتی وەرگرتبوو، ئەو هەردووکیــانی وەك بەربەست لەبەردەم پێشکەوتنی بنەڕەتی بەرهەمهێــــــنانی پیشەسازیدا دەزانی.

چەپ لە ڕووی مێژووییــەوە پشتیوانییــــان لە پرەنسیپی چارەی خۆنووســـین کردووە و بەرگرییـــان لە مافی هەر نەتەوەیەك کردووە بۆ دامەزراندنی سنوورێك لەسەر بنەمای ئیــرادەی ڕاشکاوی دانیشتوانەکەی. چەپ لە  دژی جەنگ و “لـــکاندن” شەڕی کردووە، چونکە چەپ دەزانێــــت ئەمانە ناکۆکیـــیەکی گەورە لە نێوان کرێکارانی نەتەوەی باڵادەست و نەتەوەی ژێردەســتدا دروست دەکەن و هەلومەرجێك بۆ کرێکارانی نەتەوەی ژێردەســت دەڕەخسێنن کە لەگەڵ بۆرژوازی خۆیان یەکبگرن و نەتەوەی یەکەم بە دوژمنی خۆیان بزانن.. لینــــــین لە دەرئەنجامی باســی مافی چارەی خۆنووســین  لە ساڵی دا نووسیویەتی: ئەگەر شۆڕشی سۆسیالیستی لە پترۆگراد و بەرلین و وارشۆ سەربکەوێـــت، ئەوا حکومەتی سۆسیالیستی پۆڵەنـــــــــــدا، وەك هەردوو حکومەتی سـۆسیالیستی ڕووسیـــــا و ئەڵمانیا، دەستبەرداری -هێشـــــتنەوەی زۆرەملێ-ی ئۆکراینیــــــیەکانی سنوورەکانی دەوڵەتی پۆڵەندا دەبن”.  کەواتە بۆچی دەوترێت کە حکومەتی ناسیۆنالیستی بە سەرۆکایەتی ڤلادیمێر پوتین دەبێت بە شێوەیەکی جیاواز هەڵسەنگاندنی بۆ بکرێت؟

مارکس لە هیــــچ یەکێك لە بەرهەمەکـــانیدا روانگەکانی خۆی [پەرشوبڵاو و هەندێکجاریش دژ بەیەك] سەبارەت بە جەنگ پەرە پێ نەداوە، هەروەها بنــەمای هەڵوێســــــــتێکی دروستی دانەڕشت بەرامبەر بە جەنگ. کاتێــــــك مارکس لە نێوان ئۆردوگا دژبەیەکەکاندا هەڵبژاردنی کرد، تاکە هەڵوێســتی بەردەوامی مارکس وەســـتانەوە بوو لە دژی ڕووسیای تزاری کە لە ڕوانگەی مارکسەوە وەك بنکەیەکی دژە شۆڕش و یەکێـــــك لە بەربەستە سەرەکییەکانی بەردەم ئازادی چینی کرێکار دەبـــینی. مارکس لە کتێبی (کاپــــــیتال)دا ئاماژەی بەوە کردووە کە توندوتیــــــژی هێزێکی ئابوورییە، "مامـــانی هەموو کۆمەڵگایــــەکی کۆن ئاوســە بە کۆمەڵگـــــەیەکی نوێ". بەڵام مارکس بیری لەوە نەکردەوە کە جەنگ دەکرێـــت کورتە ڕێگایەکی چارەنووسسازیش بێــت بۆ گۆڕینی شۆڕشـــــگێڕانەی کۆمەڵگا. ئامانجی سەرەکیی چالاکیـــیە سیاسییەکانی مارکس زیــــاتر، پابەندکردنی کرێکاران بوو لەسەر پرەنســیبی هاوپشتی نێونەتەوەیی.

هەروەك ئەنگڵس دەڵــێ، پێویستە کرێکاران لەهەروڵاتێــــــكدا بە بڕوایەکی پۆڵایینەوە لە دژی خاوکردنەوەی خەباتی چینایەتی بووەســتن کە هەڕەشەی هەڵگیرســـاندنی جەنگ بە پڕوپاگەندەی بوونی دوژمنێــــــکی دەرەکی پاساو دەدەن. ئەنگڵس لە نامە جۆراوجۆرەکــــــــانیدا بۆ سەرکردەکانی بزووتنەوەی کرێکاریی، جەختی کردەوە لەسەر هێزی ئایدیالۆژی نیشتمانپەروەری و دواکـــەوتـنی شۆڕشی پرۆلیتاریا کە بەهۆی شەپۆلەکانی شۆڤێـــنیزمەوە دروســت دەبن. جگە لەوەش لە کتێبی ئەنتی دوهرینگدا (١٨٧٨)، دوای شیکارییــەك بۆ کاریگەرییەکانی چەکی کوشندەتر، ڕایگەیاند کە ئەرکی سۆســـــــیالیزم "لەناوبردنی میلیـــــــتاریزم و هەموو سوپـــا ڕێکخراوەکانە" (Engels, 1987: 158).

جەنگ یەکێـــك بوو لەو پرســـە هەرە گرنگــانەی کە وای لە ئەنگڵس کرد یەکێـــك لە دوا نووسینەکانی خۆی بۆ تەرخــان بکات. نووســینێك بە ناوی “ئایا ئەوروپــــــا دەتوانێـــت خۆی لە چەك دابماڵێ؟” (1893)، تێــیدا دەڵێ: بیست و پێنج ساڵی ڕابردوو هەموو زلهێــزێکی گەورە هەوڵی داوە هەم لە ڕووی سەربازی و هەمیـــش لە ڕووی ئامادەکارییەکانی جەنگەوە ڕکابەرەکانی تێپـــــەڕێنێت، ئەمەش ئاســـــتێکی بێ وێنەی لە بەرهەمهێــــــنانی چەکی لەخۆگرتووە و کیشوەری کۆن "ئەوروپـــا"ی بــــۆ "جەنگێـــکی وێرانکەر کە جیهــــان بە خۆیەوە نەبیــنیووە" نزیك کردۆتەوە.(Engels, 1990: 372). ئەنگلس هاوڕێ و هاونووسەری مانیفێستی حزبی کۆمۆنیســـت (١٨٤٨)، درێژەی پێــدەدا و دەڵێ: “سیستەمی سوپای ڕێکخراو لە سەرانسەری ئەوروپادا خرایە جێــبەجێ کردنەوە، ئەمە یـــــان وێرانـــــکاری ئابووری بۆ خەڵك دەهێــنێت بەهۆی بارگرانی ســــەربازییەوە، یان تێــکدەچیت و دەگۆڕێت بۆ جەنگــێکی گشــتی وێرانکەر”. ئەنگڵس لە شیکارییەکــــــەیدا لەبیری نەچوو جەخت بخــــاتە سەر ئەوەی کە سوپای ڕێکخراو "نیشتیمانی" بە شــــــێوەیەکی سەرەکی بەکاردەهێنرێت بۆ کاروباری سیاسی ناوخۆ تــــا ئەوەی مەبەسـتی سەربازیی دەرەکی بپــــــارێزرێت. مەبەستی ئەنگلز ئەوە بوو “پاراستن نە لە دژی دوژمنی دەرەکی بەڵکو دوژمنی ناوخۆیی” لە ڕێگـــەی بەهێزکردنی هێزەکانی سەرکوتکردنی پرۆلیتاریا و خەبـــاتی کرێکاران. چونکە ئەوە چــینە زەحمەتکێـــشەکانن کە لە ڕێگەی دابیــــنکردنی هێزی مرۆیی بۆ دەوڵەت و دانی بــــاج، تێچووی زیـــاتری جەنگ دەدەن. پێویســتە بزووتنـــەوەی کرێکاریی خەبـات بکات بۆ "کەمکردنەوەی وردە وردەی ماوەی خزمەتی سەربازی "لە ڕێی پەیمانێکی نێودەوڵەتیەوە و داماڵینی چەك وەك تاکە ڕێگەی کاریگەر لەپێـــناو ئاشــتیدا. (Engels, 1990: 371).

ئەزموون و ڕوخـــــــــان

زۆری نەخـــــایاند جەدەلی تیـــۆریی سەردەمی ئاشـــــــتی گۆڕا بۆ پرســـێکی سیاسی سەردەم، چونکە بزووتنەوەی کرێکاریی ڕووبەڕووی بارودۆخێــــــکی ڕاستەقینە بووەوە کە تێـــیدا نوێنەرەکانیان لە سەرەتادا دژی هەر جۆرە پشتیوانییـــەك بوون لە جەنگ. کاتێــك ململانێ لە نێـــوان فەرەنسا و پرۆسەکان لە ساڵی ١٨٧٠ هەڵگیرســـا ( پێش کۆمۆنەی پاریس بوو)، نوێــــنەرەکانی سۆسیال دیموکراتی ئەڵمانیـــا (ویلهێلم لیبکنێشت و ئۆگســــت بیــــبێل) لە دژی ئامانجی لکاندنی ئەڵمانیای بیسمارك وەســتانەوە و دەنگیان دا بە دژی جەنگ. بڕیارەکەیان کە بریتــی بوو لە "ڕەتـــــکردنەوەی پڕۆژەیاسای بودجەی زۆرتر بۆ بەردەوامبوونی جەنگ" (Pelz, 2016: 50) وای کرد ســـــزای دوو ساڵ زیندانیکردنیـــان بە تۆمەتی خیانەتی گەورە بەسەردا بســەپێنرێت. بەڵام ئەم هەڵوێســتە کۆمەکی کرد بە دەرخســتنی ئەلتەرناتیـــڤی  چینی کرێکار بەرامبەر بە قەیرانەکە.

لەگەڵ بەردەوامبــــــوونی پەرەسەندنی ئیمپریالیستانەی زلهێزە گەورەکانی ئەوروپا، جەدەل لەسەر جەنگ لە باسەکانی ئەنتـــەرناسیوناڵی دووەم (١٨٨٩-١٩١٦)دا قورساییەکی زیاتری بەدەستهێــــــنا. بڕیارنامەیەی کۆنگرەی دامەزرێنەری ئەنتەرناسیوناڵی دووەم سەبارەت بە جەنگ، "ئاشـــــتی" وەك "پێشمەرجی حەتمی ئازادی چینی کرێکار"  پەسەند کرد. (دۆمینیك ١٩٨٢: ٣٤٣). ســــــیاسەتی گوماناوی ئاشتی بۆرژوازیانە بە  گاڵتەوە وەرگیـــرا و بە سیاسەتی "ئاشــتی چەکدارانە" ناوبرا. لە ساڵی ١٨٩٥دا ژان ژۆرێس، سەرۆکی پارتی سۆسیالیستی فەرەنسی (SFIO) وتارێکی بەناوبانگی لە پەرلەمان پێشکەش کرد و تێـــــــــیدا دڵەڕاوکێـــی چەپەکانی لەم چەند دێرەدا کورت کردەوە: "کۆمەڵــــــگەی توندوتیــــــژو پشێوی ئێوە، تەنـــانەت کاتێــك ئاشـــــتی دەوێــت، تەنانەت کاتێـــك لە ناویشـــیدایە، دۆخێکی ئــارامی ڕواڵەتی، جەنگێــکی لەناو خۆیـــدا هەڵگرتووە، ڕێـــك وەك چۆن هەورێکی ئارام زریـــانێکی هەڵگرتووە" (Jaurès, 1982: 32).

هەرچۆن the Weltpolitik – سیاســــــەتی شەڕانگـــــێزی ئیمپراتۆریەتی ئەڵمانیـــــــا بۆ فراوانکردنەوەی دەسەڵاتی خۆی لە گۆڕەپانی نێودەوڵەتیدا– فەزای جیۆپۆلەتیــــکی گۆڕی، بنەما دژە سەربازییــــەکانیش ڕەگێکی قووڵتریان لە بزووتنەوەی کرێکارییـــدا چانــد و کاریگەرییـــان لەسەر جەدەلەکانی ململانێ چەکداریـــــیەکان دانــــا. جەنگ ئیتر وەك دەرفەتێکی شۆڕشگێڕانە و خێــڕاکردنێك بۆ کەوتنی سیستەم چاولێـــنەکرا، (ئەو تێفیکریــنەی چەپەکان لە دوای شەڕی شۆڕشگێڕانەی ساڵی ١٧٩٢)هەیـــــانبوو. ئێســـــتا جەنگ وەك مەترســــییەك سەیر دەکرێت کە لێکەوتە دڵتــەزێنەکانی بۆ پرۆلیتـــــاریا لە شــێوەی برســـــێتی و بێبــــەشی و بێکاریدا خۆی دەنوێــنێت. نەك هەر ئەمە بەڵکو وەك مەترسییــــــــــەکی جددی دانرا بۆ هێزە پێشکەوتنخوازەکان. کاوتســـکی لە کتێبی شۆڕشی کۆمەڵایەتی (١٩٠٢)دا دەنووســێت، لە ئەگەری ڕوودانی جەنگدا ڕووبەڕووی ئەرکێــــك دەبنـــەوە کە جەوهەری نیــــن" (کاوتسکی، ١٩٠٤: ٧٧)، سەرکەوتنی کۆتایی دوورتر دەخاتەوە نەك نزیکتر.

جەنگی نێــوان ڕووســـــیا و ئۆکرانیـــا جارێکی تر چەپی تووشی دووڕیـــانێك کردۆتەوە کە چۆن کاردانەوەی بەرامبەر بکات کاتێـــك سەروەری وڵاتێــك دەکەوێــتە بەر هێرش. ئیدانــــە نەکردنی داگیرکارییـــــەکەی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکرانیا لەلایەن حکومەتی ڤەنزوێلاوە هەڵەیەکی سیاسییە و ئەمەش وا دەکات ئیدانەکردنی ئەگەری کردەوە شەڕانگێـــزییەکانی داهاتووی ئەمریکاوە کەمتر باوەڕپێکراو دەربکەوێت. ڕاســـــتە، وەك مارکس لە ساڵی ١٨٦٠ بۆ فێردینـــــــاند لاسال نووسیویەتی "لە سیاسەتی دەرەوەدا، بەکارهێـــــــنانی دەســتەواژەکانی وەك 'کۆنەپەرســت' و 'شۆڕشگێڕ'، دەستکەوتێکی کەمی هەیە". – واتە ڕەنگە ئەوەی "لە ڕووی سـوبیەکتیڤەوە کۆنەپەرســتیی بێت [بســەلمێنرێت کۆنەپەرســتییە]، ڕەنگە لە ڕووی ئوبیــیەکتیڤەوە لە سیاسەتی دەرەوەدا شۆڕشگێڕانە بێت".(مارکس، ١٩٨٥: ١٥٤؛ موستۆ، ٢٠١٨: ١٣٢)، بەڵام دەبوو هێزە چەپەکـــان لە سەدەی بیستەمەوە فێر ببن کە هاوپەیمانێتی "لەگەڵ دوژمنی دوژمنــــەکەم" زۆرجار ئەنجامی پێچەوانەی لێدەکەوێـــتەوە بەتایبەتی کاتێـــك بەرەی ڕادیکاڵ بە تایـــبەتی لەم سەردەمەی ئێســتامان لە ڕووی سیاسییەوە لاوازە و لە ڕووی تیـــۆریەوە سەرلێشێواوە و کەمترین پشــتیوانی جەماوەریشی هەیە.

ئینتەرناسیوناڵی دووەم لە کۆنگرەی شتوتگـــــــارت لە ساڵی ١٩٠٧دا، بڕیارنامەی سەبارەت بە "میلیتاریزم و ململانێ نێودەوڵەتیــــیەکان" پەســەند کرد، تیــــیدا هەموو ئەو خاڵە جەوهەریــــانەی کۆکردەوە کە دواتر بوونە میراتی هاوبەشی بزووتنەوەی کرێکاریی. لەنێو خاڵەکاندا ئەمانــــــە هاتبوون: دەنـــــگدان بە دژی هەموو ئەو بودجـانەی خەرجییـــــە سەربازییەکان زیاد دەکەن، دژایەتینواندن بە سوپای ڕێکخـــراو و لە جێــگەیدا پەسەندکردنی سیستەمی چەکدارکردنی گشــتی و پشتگیریکردن لە پلانی دروستکردنی دادگایەکی ناوبژیوانی بۆ یەکلاییکردنەوەی ململانێ نێودەوڵەتییــــــەکان بە شێوەیەکی ئاشــــتیانە. لەوێـــدا "پەنا بردنە بەر مانگرتــنە گشــتییەکان لە دژی هەر جۆرە جەنگێــك" کە گوستاڤ هێرڤی پێشــنیاری کردبوو ڕەتکرایەوە، چونکە زۆرینەی ئەوانەی ئامادەبوون ئەمەیان زۆر ڕادیکاڵ و ڕەش وســپییانە دەبیــنی. بڕیارنامەکە بە هەموارکردنــــــەوەیەك کە لەلایەن ڕۆزا لۆکسمبۆرگ، ڤلادیمێر لینین و یولی مارتۆڤــــــەوە داڕێژرابوو، کۆتایــــــی هات و تێـــیدا هاتبوو:

“لە ئەگەری سەرهەڵدانی جەنگــــدا [...]، ئەرکی [سۆسیالیستەکانە] بە پەلە بێــنە ناوەوە و بە خێـــرایی کۆتایی پێبهێــــنن و لە ڕێگەی هێـــزیانەوە سوود لەو قەیرانە ئابووری و سیاســــــــییە وەربگرن کە شەڕەکە دروستی کردووە، ئەویش بە مەبەســتی وورووژاندنی جەماوەر و خـــێراکردن بە کەوتنی دەسەڵاتی چینایەتی سەرمایەداری” (Vv. Aa., 1972: 80).

بەڵام بەو پێــــــیەی ئەم بڕیارنامەیە پارتی سۆسیال دیموکراتی ئەڵمانیای (SPD) ناچار نەکرد هیچ گۆڕانکارییەك لە هێڵی سیاسی خۆیـــدا ئەنجام بدات، نوێنەرانی ئەو حزبەش دەنگی "بەڵێ"یــــــان دا بە بڕیارنامەکە. دەقی بڕیـــارنامەکە، بە هەموارکردنەکەیەوە، دوا بەڵگەنامە بوو سەبارەت بە جەنگ کە پشــــــــتیوانی کۆی دەنگی لەلایەن ئینتەرناسیۆنالی دووەمەوە مسۆگەر کرد.

کێبڕکێ تونـــدەکانی نێوان دەوڵەتانی سەرمایەداری لە بازاڕی جیهانیدا، لەگەڵ سەرهەڵدانی کۆمەڵێـــك ململانێی نێودەوڵەتی، وێنە گشتییەکەی ترســـــــناکتر کرد. بڵاوکردنەوەی کتێبی (سوپای نوێ) لە نووسینی جۆرێس (١٩١١) بابەتێکی دیکەی سەرەکیی ئەو سەردەمەی ووروژانــــد: جیاکردنەوەی جەنگی هێرشبەرانە لەگەڵ جەنگی بەرگریکردن و ئەو هەڵوێستەی کە دەبێ بگیـــرێتە بەر سەبارەت بەوەی دووهەمیان، لەوانەش لەو دۆخەی کە ســـــەربەخۆیی وڵاتێك دەکەوێـــتە مەترســییەوە ( Marcobelli, 2021: 155-227). بە بڕوای جــــــۆرێس، تاکە ئەرکی سوپا دەبێت بەرگریکردن بێـــت لە وڵات لە بەرامبەر هەر دەستدرێژییەکی هێرشبەرانە یان هەر دەستدرێژکارێــــك کە چارەسەرکردنی ناکۆکییـــــەکەی لە ڕێگەی نێوەندگیریـــــیەوە قبوڵ نەبێــت. هەموو کردەوەیەکی سەربازیی لەم دۆخەدالە دەبێ بە ڕەوا هەژمار بکرێت. ڕەخنەی ڕۆشـــنی رۆزا لۆکسمبۆرگ لەم هەڵوێستە بە ڕوونی ئاماژە بەوە دەکات کە “دیاردە مێژوویـــــــیەکانی وەك جەنگە مۆدێرنەکان ناتوانرێت بە پێوەرەکانی "ڕەوابوون"، یان لە ڕێگەی پێوەری بەرگری و شەڕانگێزیەوە بپێورێت” (رۆزا لۆکسمبۆرگ، ١٩١١). بە بۆچوونی ئەو، پێویســـتە ئەو سەختییــە لەبەرچاو بگیرێت کە ئایا بەڕاستی جەنگـــێك هێرشبەرانەیە یان بەرگرییە، یان ئەو دەوڵەتەی کە دەستیپێکردووە بە ئەنقەست بڕیاری هێرشکردنی داوە یان بەهۆی ئەو فێڵانەی ولاتی بەرامبەر بەم کارە هەســـتاوە. بۆیـــە ڕۆزا پێیـــــــوابوو کە جیاکارییەکە دەبێ وەلابنرێــــت،. هەروەهـــا ڕەخنەی لە ئایدیاکەی جۆرێس گرت سەبارەت بە "نەتەوەی چەکدار"، بەو پاساوەی کە ئەم کارە لە کۆتایـــــــیدا دەبێـــتە هۆی زیادکردنی میلیتاریزەکردنی کۆمەڵگا.

بە تێپـــــــەڕبوونی ساڵەکان، ئینتەرناســیۆناڵی دووەم کەمتر و کەمتر بە سیاسەتی بەرگریکردن لە ئاشتی پابــــــــەند بوو. ئۆپۆزیســیۆنبوونی بەرامبەر بە چەکدارکردن و ئامادەکارییەکانی جەنگ تا دەهات کەمتر لەبەرچــاو بوو، باڵێکی میانڕەو و یاسایی پارتی سۆسیال دیموکراتی ئەڵمـــانیا SPD، لە بەرامبــــەر فراوان کردنی ئازادییـــــە سیاسییەکان لە ئەڵمانیا هەســتان بە پشـــتگیریی کردنی پرۆژەیەکی حکوومەت بۆ دابیــن کردنی قەرزە سەربازییەکان "تەنانەت بۆ فراوانکردنی کۆلۆنیالیســتانەکانیش". ســـەرکردە گرنگەکان و تیۆریسیۆنە دیارەکانی وەك گوستاڤ نۆســــك، هێنری هیندمان و ئارتۆرۆ لابریۆلا، لە یەکەم کەســـــــەکان بوون کە گەیشتنە ئەو پۆستانە. دواتر زۆرینەی سۆسیال دیموکراتە ئەڵمانەکان، سۆسیالیستەکانی فەرەنســـا، سەرکردەکانی پارتی کرێکارانی بەریتانیا و چاکسازیخوازانی دیکەی ئەوروپی پشـــــــتیوانی خۆیـــــــان بۆ جەنگی جیهانی یەکەم دەربڕی (١٩١٤-١٩١٨). ئەم دۆخە دەرئەنجامی کارەساتــــــباری لێکەوتەوە. بزووتنەوەی کرێکاریی بەو ئـــایدیای کە نابێــــت “سودەکانی پێشـــکەوتن” لەلایەن سەرمایەدارانەوە قۆرخ بکرێت، خۆی کردە شەریکی ئامانجە فراوانخوازەکانی چینە دەسەڵاتدارەکان و غەرقی ئایدیۆلۆژیــــــای ناسیۆنالیزم بوو. ئینتەرناســـیۆناڵی دووەم سەلماندی کە تەواو بێــــدەسەڵاتە لە وەســـتانەوە بەرامبەر بە جەنگ و لە یەکێــــــــك لە ئامانجە سەرەکییەکانی شکستی هێنا کە ئەویش پاراستنی ئاشتی بوو.

لینــــــــین و نوێنەرانی دیکەی کۆنفرانسی زیمەرڤــــــاڵد (١٩١٥) – لەوانەش لیۆن ترۆتســـکی کە مانیفێستی کۆتایی کۆنفرانسەکەی نووسی، پێشــــبینی ئەوەیــــــــان کردبوو کە “تێچوونی جەنگ باشـــــــترین وزەی خەڵك هەڵدەمژێت و چاکســـازیی کۆمەڵایەتی تێکدەدات و ڕێگرێکیشـــە لەبەردەم هەر جۆرە پێشــــــکەوتنێـكدا”. بە بۆچوونی ئـەوان جەنگ "بە شــێوەکی ئاشـــکرا فۆرمی ڕووتی سەرمایەداری مۆدێرنی ئاشکرا کرد کە فۆرمێــــکە نەك تەنها لەگەڵ بەرژەوەندییــــــەکانی جەماوەری کرێکار [...] بەڵکو تەنانەت لەگەڵ مەرجە سەرەتاییــــەکانی ژیـــانی بە کۆمەڵی مرۆڤایەتیدا ناکۆکە" (Vv. Aa., 1915) . تەنیـــــــا کەمینــەیەك لە بزووتنەوەی کرێکاری گوێیــان لەم هۆشدارییە و بانگەوازی سەرجەم کرێکارانی ئەوروپی لە کۆنفرانسی کینتالدا (١٩١٦) گرت:

"حکومەتەکــــــانتان و ڕۆژنامەکانیـــــان پێتـــــان دەڵێن دەبێت جەنگ بەردەوام بێت تـــــا لەناوبردنی میلیتــــــاریزم. ئەوان خەریکن فریوتـــان دەدەن! جەنگ هەرگیز جەنگ لەناو نابات، بەڵکو هەست و سۆز و ئارەزووی تۆڵەســەندنەوە دەوروژێنێت. بەم شــــێوەیە پاڵتــــان پێوە دەنێـــن بۆ قوربانیــــدان و دەتانخەنە نـــاو دەزەخەوە.

لە کۆتایــیدا، بەڵگەنامەی کۆتایی لە کینتـــــــال بە شکســت پێهێـــــنانی ڕێــبازی کۆنگرەی شتوتگارت کە داوای پێکهێـــــنانی دادگای ناوبژیوانی نێودەوڵەتی کردبوو، ڕایگەیاند کە "وەهمەکانی ئاشـــــتیخوازیی بۆرژوازی" (Vv. Aa., 1977: 371) گەردەلوولی جەنگ کۆتـــــایی پێناهێــنێت، بەڵکو یارمەتیـــــــدەری پاراستنی ســــــیستەمی کۆمەڵایەتی- ئابووری ئێســـــتا دەکات. تاکە ڕێگە بۆ ڕێگریکردن لە ململانێ سەربازییــەکانی داهاتوو ئەوەیە کە جەماوەر دەســت بەسەر دەسەڵاتی سیاســـــــیدا بگرێــت و خاوەندارێتی سەرمایەداری بڕوخێنــــــێت.

مارکس لە هیــــچ یەکێك لە بەرهەمەکـــانیدا روانگەکانی خۆی  سەبارەت بە جەنگ پەرە پێ نەداوە، هەروەها بنــەمای هەڵوێســــــــتێکی دروستی دانەڕشت بەرامبەر بە جەنگ. کاتێــــــك مارکس لە نێوان ئۆردوگا دژبەیەکەکاندا هەڵبژاردنی کرد، تاکە هەڵوێســتی بەردەوامی مارکس وەســـتانەوە بوو لە دژی ڕووسیای تزاری کە لە ڕوانگەی مارکسەوە وەك بنکەیەکی دژە شۆڕش و یەکێـــــك لە بەربەستە سەرەکییەکانی بەردەم ئازادی چینی کرێکار دەبـــینی. مارکس لە کتێبی (کاپــــــیتال)دا ئاماژەی بەوە کردووە کە توندوتیــــــژی هێزێکی ئابوورییە، "مامـــانی هەموو کۆمەڵگایــــەکی کۆن ئاوســە بە کۆمەڵگـــــەیەکی نوێ". بەڵام مارکس بیری لەوە نەکردەوە کە جەنگ دەکرێـــت کورتە ڕێگایەکی چارەنووسسازیش بێــت بۆ گۆڕینی شۆڕشـــــگێڕانەی کۆمەڵگا. ئامانجی سەرەکیی چالاکیـــیە سیاسییەکانی مارکس زیــــاتر، پابەندکردنی کرێکاران بوو لەسەر پرەنســیبی هاوپشتی نێونەتەوەیی.

ڕۆزا لۆکسمبۆرگ و لینیـــــــن هەردووکیــــان لە نەیارانی سەرسەختی جەنگ بوون. ڕۆزا تێگەیشتنی تیۆری چەپی فراوانــــتر کرد و نیشــــانیدا کە چۆن میلیــــــتاریزم بڕبڕەی پشـــتی دەوڵەتە. ڕۆزا بە بــاوەڕ و کاریــــگەریی لە نێو سەرکردە کۆمۆنیستەکانی دیکەدا بێهاوتـــــــا بوو، ڕایگەیـــاند کە دروشمی “جەنگ لە دژی جەنگ!” پێویســـتە ببێـــتە “بەردی بناغەی سیاسەتی چینی کرێـــــکار”. وەك لە کتێـــبی قەیرانی سۆسیال-دیموکراسی (١٩١٦)دا نووسیویەتی کە بە نـــــامیلکەی "جونیۆس" ناسراوە دەڵێ: ئینتەرناســیۆناڵی دووەم بەهۆی شکســـتهێنان لە بەدیهێـــنانی "تاکتیـك و پراکســیسی هاوبەش بۆ پرۆلیتاریــــای هەموو وڵاتــــــان" تێكشـــکا. لەمەولا پێویســــتە “ئامانجی ســـــەرەکی” پرۆلیتاریا، “بەرەنگاربوونەوەی ئیمپریالیزم و ڕێگریکردن لە جەنگەکان بێت، لە ئاشــــــتیدا هەروەك چۆن لە جەنگیشـــدا” ( ڕۆزا لۆکسمبۆرگ، ١٩١٥).

لە کتێـــبی سۆسیالیزم و جەنگ (١٩١٥) و زۆر نووسینەکانی دیکەی سەردەمی جەنــــگی جیهانی یەکەمدا، لیاقەتی گەورەی لینین بریتی بوو لە دەستنیشــــــانکردنی دوو پرسیاری بنەڕەتی. یەکــــــەمیان پەیوەندی بە "شــێواندنی مێژووییەوە" هەبوو، بەو مانـایەی کە هەر کاتێـــك  بۆرژوازی هەوڵیــــــدا "هەستێکی پێشکەوتنخوازانەی ڕزگاریی نەتەوەیی" بگەڕێـــنێتەوە بۆ ئەو شتانەی کە لە ڕاســتیدا جەنـــــــگی "تاڵانی" بوون (لینین، ١٩٧١: ٢٩٩-٣٠٠)، ئەم جەنگانە ئەنجــامدران بە مەبەســتی بڕیاردان لەسەر ئەوەی کە کام شەڕانگێز ئەمجارە زوڵم لە زۆرترین خەڵکی بیانـی دەکات و نایەکسانی سەرمایەداریی زیــــاتر دەکات. پرســیاری دووەم پەیوەســت بوو بە داپۆشـــینی دژایەتیـــــــیەکان لەلایەن ڕیفۆرمخوازە کۆمەڵایەتییەکانەوە، یان “شۆڤێنیســـــتە کۆمەڵایەتیــــیەکان”، وەك خۆی ناوی لێــــنابوون (1971: 306)  کە دواجـــار پاســـاوەکانی جەنگیــــان پەســەند کرد، سەرەڕای ئەوەی لە بڕیارنامەکانی ئینتــــەرناسیۆناڵی دووەمدا جەنگیــــــــــان وەك “تاوانــــــکاریی” پێناسە کردبوو.

لە پشت ئیدیعای "بەرگری لە نیشتمانی دایك"، ئەو مافە خۆی مەڵاس دابوو کە هەندێـــــــك زلهێزەکان بۆ "تاڵانکردنی کۆلۆنیەکان و چەوساندنەوەی گەلانی بیانی" بە خۆیـــــان دابوو. جەنگەکـــــــان بۆ پاراستنی "بوونی نەتەوە" نەبوو بەڵکو بۆ "بەرگریکردن لە ئیمتـــــــیازات و هەژموون و تاڵانکردن و توندوتیــــــژی" جۆراوجۆری "بورژوازییە ئیمپریالیستەکان" بوو (لینیـــن،1971: 314) ئەو سۆسیالیستانەی کە تەسلیمی نیشــتیمانپەروەریی بووبوون، خەباتی چینایەتییـــــان  گۆڕیـــیەوە بە "بەشــێك لەو قازانجانەی کە بۆرژوازی نیشتیمانی لە ڕێگەی تاڵانـــکردنی وڵاتانی دیـــکەوە بەدەســــتیان هێنابوو"، هەر لەم ڕوانگەیەوە لیــنین پشــتیوانی لە “جەنگەکانی بەرگری” کرد، (1971: 314) نەك بەرگریی نەتەوەیی لە وڵاتانی ئەوروپا کە ژۆرێس پێشـنیاری کردبوو، بەڵکو “جەنــــــگە ڕەواکــــــــان”ی “گەلانی ســــــتەملێکراو و ژێردەستە” کە لەلایەن “دەسەڵاتە گەورەکانی خاوەندارێتی کۆیلە”وە “تاڵان کرابوون و لە مافەکانیان بێــبەش کرابوون”. بەناوبانگترین تێــــــزی ئەم نامیلکەیە [شۆڕشگێڕان دەبێ هەوڵی ئەوە بدەن کە "جەنگی ئیمپریالیستی بکەنە جەنگی ناوخۆ" 1971: 315] بە واتایەکی تر ئەوانەی بەڕاستی "ئاشتییەکی دیموکراتیـــانەی بەردەوام"یان دەوێت، دەبێ "جەنگێــــکیی ناوخۆیی دژی حکومەتەکــــــانیان و  بۆرژوازی” (1971: 315) بەرپا بکەن. لیـــــــنین قەناعەتی بەو شتە هەبوو کە دواتر مێــــژوو نیشانی دەدات کە نادروســتە: هەر خەباتێکی چینـــــایەتی کە بە بەردەوامی لە کاتی جەنگـــدا بەڕێوە بچێت، "بە حەتمی" ڕۆحێکی شۆڕشــــــگێڕانە لە نێو جەماوەردا دروست دەکات.

هێـــــڵەکانی جیــاکردنەوە

جەنگی جیهـــــانی یەکەم نەك تەنها لە ناو ئینتەرناسیۆنالی دووەم بەڵکو لە ناو بزووتــــنەوەی ئەنارشیســیتیشدا درزێـــکی دروســت کرد. لە وتارێــــــکدا کە دوای ماوەیەکی کەم لە سەرهەڵدانی جەنگ بڵاوکرایەوە، کرۆپۆتــــــکین (1914: 76-77) دەڵێ کە "ئەرکی هەر کەسێــك بە داوای پێشـــکەوتنی مرۆڤایەتیــیەوە بێت بریتـــییە لە تێکشــکاندنی داگیرکاریی ئەڵمانیا بۆ ئەوروپای ڕۆژئاوا". ئەم لێدوانەی کرۆپۆتــــــکین لەلایەن زۆر کەســـەوە وەك وازهێـــنانێك لەو بنەمایـــانە سەیر دەکرا کە بەدرێژایی ژیانی لە پێنــــاویاندا خەباتی کردبوو، هەوڵێـــك بوو بۆ تێپـــــەڕاندنی دروشمی "مانگرتنی گشتی دژی جەنگ" - کە لەلایەن جەماوەری کرێکارانەوە بێبـــایەخ کرابوو، هەروەهـــــا بۆ خۆلادان لەو پاشـــەکشێیە گشتییــــەی سیاسەتی ئەوروپــــا بوو کە دوای سەرکەوتنی ئەڵمانیاوە هاتبووە ئاراوە. بە بۆچوونی کرۆپۆتــــــکین، ئەگەر ئەوانەی دژی میلیتــــاریزمن بە پاســیڤی بمێــننەوە، ئەوا بە شـــــێوەیەکی ناڕاستەوخۆ دەبنـە یارمەتیدەری پلانەکانی داگیرکەران و بەربەســـتەکانی دوای جەنگ بۆ ئەوانەی خەبات بۆ شۆڕشـــــــێکی کۆمەڵایەتی دەکەن، زەحمەتتر دەبێت.

لە وەڵامی کرۆپۆتــــــکیندا، ئێریکۆ مالاتێسـتای ئەنارشیستی ئیتاڵی ووتی کە هەرچەندە کرۆپۆتــــــکین کەسێکی ئاشتیخواز نیـــیە و چەكهەڵگرتن لە جەنگی ڕزگاریــــیدا بە ڕەوا دەبیـــنێت، بەڵام جەنگی جیهانی "وەك  بۆرژوازی پڕوپاگەندەی بۆ دەکات" کێشمەکێشـــــێك نییە “بۆ چاکەی گشتی لە بەرامبــــــەر دوژمنی هاوبەش”ی دیموکراسیدا بەڵکو نموونەیەکی دیکەی ژێردەستەکردنی جەماوەری کرێکارە لە لایان چینی دەسەڵاتدارەوە. مالاتێســـتا بێگوومان بوو لەوەی کە "سەرکەوتنی ئەڵمانیا بە دڵنیاییەوە یانی سەرکەوتنی میلیتــــــاریزم، بەڵام سەرکەوتنی هاوپەیمانانیش بە مانای هەژموونی ڕووسیا- بەریتانیا دەبێــت لە ئەوروپا و ئاســــــیادا" (Malatesta, 1993: 230).

کرۆپۆتــــــکین (١٩١٦)، لە مانیفێستی شانزەدا، جەختی لەسەر پێویســتی "بەرەنگاربوونەوەی هەر دەستدرێژکارێـــك کردەوە کە نوێــنەرایەتی لە ناوبردنی هەموو هیوایەکانمان دەکــــــــــات بۆ ڕزگاریی". "سەرکەوتنی هاوپەیمانیی سێ قۆڵی بەسەر ئەڵمانیادا باشترین خراپەیە بەڵام کەمترین زیانیشی دەبێــت بۆ ئازادییەکانی ئێســتا". لە لایەکی دیـــــکەوە، مالاتێســـــتا (١٩٩٨: ٣٨٨) و هاو واژۆکارەکانی دیکــەی جاڕنامەی مانیفێسـتی دژە جەنگی ئینتەرناسیۆنالی ئەنارشیستی (١٩١٥) ڕایانگەیــــــــاند: “هیچ جیاوازیــــیەك نیــیە لە نێوان جەنگی هێرشبەرانە و جەنــــــگی بەرگریدا”. ئەوەشـــیان زیاد کرد کە “هیچ کام لە شەڕانگێزەکان مافی ئەوەیان نییە ئیدیعای شارســـــــتانیەت بکەن، هەروەك چۆن هیـــــچ کامیان مافی ئەوەیان نیـــیە ئیدیعای بەرگری ڕەوا لە خۆیـــــان بکەن”. هەروەهــــا پێداگریــان لەسەر ئەوە کرد کە جەنگی جیهانی یەکەم، ئەڵقەیەکی دیـــــکەی ململانێی نێوان سەرمایەدارانی زلهێزە ئیمپریالیستییە جیاوازەکان بوو کە لەسەر حیســــابی چینی کرێکار بەڕێوەدەچوو. مالاتێســـــتا، ئیما گۆڵدمان، فێردیناند نیۆڤینهۆیس و زۆرینەی بزووتنەوەی ئەنارشیستی قەناعەتیان وابوو کە پشتگیری کردن لە حکومەتە بۆرژوازییـــــەکان هەڵەیەکی لێخۆشنەبووە. لە جیــاتی ئەوە دروشــمی "نە هیچ کەس و نە هیچ فلســـــــیش بۆ سوپا"، تەنـــــانەت هەر پشتیوانییەکی ناڕاستەوخۆش بۆ پشتگیر کردن لە جەنگ بە توندی ڕەتکرایەوە.

هەروەها هەڵوێســـــتەکان بەرامبەر بە جەنگ لە ناو بزووتنەوەی فێمینیســتیشدا جەدەلی زۆری وروژاند. پێداویســــتی ژنـــــــان بۆ جێگرتنــــەوەی پیـاوانی سەرباز لەو پیشـــانەی کە لە مێژ بوو قۆرخکاربوون بۆ پیاوان "بە مووچەیەکی زۆر کەمتر و لە دۆخـێکی ئیستغلالکردنی زیادەڕەوانەدا" بووە هــــــــاندەر بۆ بڵاوبوونەوەی ئایدیۆلۆژیــــــــای شۆڤێنیستی لە بەشێکی بەرچاو لە بزووتنەوەی دەنگدانی تازە پێــــگەیشتوودا. هەندێـــــك لە سەرکردەکانی ئەو بزووتنـــەوەیە تا ئەو شـــــوێنە ڕۆیشتن کە داوای داڕشـــتنی یاســـایەك بکەن بۆ وەرگرتنی ژنان لە هێزە چەکدارەکــــــاندا. ئاشکراکردنی حکومەتە دووفاقیـــــیەکان "کە جەنگیـــــان بەکار دەهیــــنا بۆ تێـــکدانی چاکســـازییە کۆمەڵایەتییە بنەڕەتییەکان" یەکێـــك بوو لەو دەستکەوتە گرنگانەی سەرکردە سەرەکییە کۆمۆنیســـــــتە ژنەکانی ئەو سەردەمە. کلارا زێتکیــــــن، ئەلێکساندرا کۆلۆنتــــای، سیلڤیـــــــا پانخورست و بێگومان ڕۆزا لۆکسمبۆرگ لە ڕچە شکێـــنەکان بوون کە بە ڕوونی و بوێــــرانە دەســتیان بەو ڕێـــگایە کرد کە نیشـــانی نەوەکانی دوای خۆیــــان دەدات کە چۆن خەبات دژی میلیتــــــــاریزم پێــــداویســتییەکی جەوهەریــــیە بۆ خەبات لە دژی پیاوسالاری. دواتر بەرەنگاریبوونەوەی  جەنگ بووە بەشێکی جیـــانەکراوە لە ڕۆژی جیهانی ژنان. دژایەتیکردنی بودجەکانی جەنگ لە سەرهەڵدانی هەر ململانێــــــیەکی نوێـــدا لە زۆرێك لە پلاتفۆرمەکانی بزووتنەوەی فێمینیستی نێودەوڵەتیـــــــــدا بە شێوەیەکی بەرچاو دەرکەوتن.

ئــــامانج، ئامرازەکان پاســـاو ناداتەوە وهەڵەش زیــــــان بە ئامانج دەگەێـــنێت!

ئەو کەلێــــنە قووڵەی نێوان شۆڕشگێڕان و ڕیفۆرمخوازان، کە پاش لە دایکبــــــوونی یەکێتی سۆڤیەت و گەشەکردنی دۆگماتیزمی ئایدیۆلۆژی لە ساڵانی ١٩٢٠ و ١٩٣٠دا بووە کەلێــنێکی ستراتیژیی، بووەهۆی ڕەتکردنەوەی هەرچەشنە هاوپەیمانییـــەك دژی میلیتــاریزم لە نێـــــوان ئینتەرناسیۆنالی ســێهەم (١٩١٩-١٩٤٣) و پارتە سۆســـیالیست و سۆسیال دیموکراتەکانی ئەوروپــــــادا. پارتە پێکهێنەرەکانی ئەنتەرناســیوناڵی کار و سۆسیالیستی (١٩٢٣-١٩٤٠) دوای پشـــتگیریکردنیـــان لە جەنگ، هەموو ئیعتبارێکی خۆیــــان لەلای کۆمۆنیســـتەکانەوە لەدەستدابوو. ئایــدیای لینیــــنی، واتە “گۆڕینی جەنــــــگی ئیمپریالیستی بۆ شەڕی ناوخۆ” هێشـــتا لە مۆسکۆ دراوی هەبوو، شوێــنێك کە سیاسەتمەداران و تیۆریســیۆنە ناسراوەکان پێیـــــانوابوو کە “١٩١٤ـەکی نوێ” حەتمییــە. لێرەوە باسەکەی هەردوولا ئەوە بوو کە چی بکرێت لە ڕوودانی جەنگـــێکی نوێ نە ئەوەی کە چۆن ڕێگری بکرێت لە دەســــتپێکردنی جەنگ. دروشم و ڕاگەیــــــاندنە پرەنسیپییەکان لە بنــەرەتدا جیـــاوازبوون لەوەی کە چاوەڕوان دەکرا ڕووبدات و لەوەی کە دواتر گۆدڕا بۆ کردەی ســـــیاسی. لە نێو ئەو دەنگە ڕەخنـــــەگرانەیەی کە لە ئۆردوگای کۆمۆنیســـتیدا هەبوون، دەتوانین ئاماژە بە نیکۆلای بوخارین، لایەنـــــگری دروشمی "خەبات بۆ ئاشـــــتی" و هەندێــك سەرکردەی ڕووســــیا بکەین کە زیاتر قەناعەتیان بەوە هەبوو کە ئەم دروشـــــمە "یەکێکە لە پرسە سەرەکییەکانی جیهانی هاوچەرخ"؛ هەروەهـــــا جۆرجی دیمیترۆڤ کە پێـــیوابوو هەموو زلهێزەکان بە یەکسانی بەرپرس نین لە هەڕەشەی جەنگ و بانگەشــەی نزیکبوونەوەی دەکرد لەگەڵ پارتە چاکسازیخوازەکان بە مەبەســتی دروســت کردنی بەرەیەکی جەمـــــاوەری فراوان لە دژی جەنگ. هەردوو ئەم بۆچوونانە پێچەوانەی عەقیــدەی ئۆرتۆدۆکسی سۆڤیەت بوون، کە دوور لە تەفســیری نوێی تیۆریی، دووبــــارەی دەکردەوە کە مەترســـی جەنگ بە یەکسانی و بەبێ جیــــاوازی لە نێو هەموو زلهێزە ئیمپریالیســــــتەکاندا سەریهەڵـــــداوە.

بۆچوونەکانی ماو تسیتۆنگ (1966: 15) لەسەر جەنـــگ بە تەواوەتی جیـــــاواز بوون. مــــاو لە سەرکردایەتی بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی دژی لەشکرکێشی ژاپۆن، لە کتێــــبی (جەنگی درێژخـــایەن) (١٩٣٨)دا نووسیویەتی کە "جەنگی دادپەروەرانە" [کە کۆمۆنیســـتەکان دەبێ چالاکانە بەشداری تێـــــدا بکەن]، "هێــزێکی ئیجگـــــــار گەورەی هەیــــە، کە دەتوانێت زۆر شت بگۆڕێت یان ڕێگــە خۆش بکات بۆ گۆڕیـــنیان” (1966: 26-27). بۆیە ســــتراتیژی پێشنیارکراوی ماو(1966: 53) بریتی بوو لە "وەســـتانەوەی جەنگی ناڕەوا بە جەنگــی ڕەوا"، جگە لەوەش "بەردەوامی جەنگ تا گەیشــتن بە ئامانجە سیاسییەکەی". ئارگومێنتەکانی مـــاو بۆ بەرگریی لە "هێزی ڕەهـــای جەنگی شۆڕشگێڕانە" لە کتێبی کێشەکانی جەنگ و ستراتیژی (١٩٣٨)دا دووبارە دەبنــــەوە کە دەڵێت "تەنها بە چەك دەتوانرێت هەموو جیــهان بگۆڕدرێت" (١٩٦٥: ٢١٩)، هەروەها "گرتـــنەدەستی دەسەڵات بە هێـــزی چەکدار، یەکلاییـــکردنەوەی پرسەکە بە جەنگ، ئەرکێـــکی سەرەکی و باڵاترین فۆرمی شۆڕشە” (1965: 225).

لە ئەوروپـــــــادا، پەرەسەندنی توندوتـــیژیی بەرەی نازی-فاشیست، لە ناوخۆ و دەرەوەی وڵات و سەرهەڵدانی جەنگی جیهانی دووەم (1939-1945) سیناریۆیەکی ناشـــرینتری لە جەنگی جیهــــانی یەکەم 1914-1918 دروستکرد. دوای ئەوەی ســوپاکەی هیتلەر لە ساڵی ١٩٤١دا هێرشیان کردە سەر یەکێتی سۆڤیەت، "شەڕی نیشتمانپەروەریی گەورە" کە بە شکســـــــتی نازیزم کۆتایی هات، بوو بە توخمێکی بنــەرەتی یەکێتی نەتەوەیی ڕووسیا، تەنــانەت دوای  ڕووخانی دیواری بەرلیــــــنیش و تا سەردەمی خۆشمان بەردەوامە.

لەگەڵ دابەشبوونی جیـــهان لە دوای جەنگی جیهــانی دووەم بۆ دوو بلۆك، جۆزێف ســــتالین ئەو دیــدگایەی بڵاوکردەوە کە ئەرکی سەرەکی بزووتنەوەی کۆمۆنیستی نێودەوڵەتی پاراســــتنی یەکێتی سۆڤیەتە. پێکهێـــنانی ناوچەیەکی پارێـــزەر لە هەشت وڵاتی ئەوروپای ڕۆژهەڵات (حەوت دوای دەرچوونی یوگۆسلاڤیا) پایەیەکی بنــــەڕەتی ئەم سیاسەتە بوو. هەر لەم قۆناغــــەدا عەقیدەی ترومان سەرهەڵدانی جۆرێکی نوێی جەنگی بەخۆیەوە بینی "جەنگـــی سارد". ئەمریــــکا پاڵپشتی هێزە دژە کۆمۆنیســـتەکانی یۆنان و پلانی مارشال (١٩٤٨) و پێکهێـــنانی ناتۆ (١٩٤٩)، کردە لە مپەرێـــك بۆ ڕێگەگرتن لە پێشـــڕەویی هێزە پێشکەوتنخوازەکان لە ئەوروپای ڕۆژئاوا. یەکێـــــتی ســــۆڤیەت بە پێکهێـــــنانی پەیمانی وارشـــۆ (١٩٥٥) وەڵامی دایەوە. ئەم پەیکەربەندیـــیە بووە هۆی پێشبڕکێیــــەکی گەورەی چەکداری، کە سەرەڕای یادەوەری نوێی هیرۆشــــــــیما و ناگازاکی، بەڵام پەرەســـــەندنی تاقیکردنەوەکانی بۆمبی ئەتۆمیشی لەخۆگرتــــبوو.

لە ساڵی ١٩٦١ەوە، یەکێتی ســــــــۆڤیەت لەژێــرســـــەرکردایەتی نیکیتا خرۆشۆف، ڕەوتێــکی سیاسی نوێی دەســتپێکرد کە بە "پێکەوە ژیانی ئاشتیانە" ناسرا. بڕیـــار بوو ئەم وەرچەرخــــانە بە جەخت کردنەوەی لەسەر دەســـتێوەرنەدان و ڕێزگرتن لە سەروەریی نەتەوەیی و هەروەها هاوکاری ئابووری لەگەڵ وڵاتانی سەرمایەداری، مەترسی جەنــــــگی جیهانی سێیـەم (قەیرانی مووشەکی کوبــــا لە ساڵی ١٩٦٢دا وەك ئەگەرێك نیشـــــانیدا) دووربخاتەوە ونیشـــانی بدات کە جەنگ حەتمی نیــــــیە. بەڵام ئەم هەوڵە بۆ هاوکاریییەکی بنیاتنەرانە تەنیـــــــا ڕوو بە ئەمریکـــــــا بوو نەك وڵاتە "سۆسیالیســتەکان". لە ساڵی ١٩٥٦دا یەکێتی ســـۆڤیەت ڕاپەڕینـــــێکی لە هەنگاریــــــا سەرکوت کرد، حزبە کۆمۆنیســـــتەکانی ئەوروپای ڕۆژئاوا نەك ئەم دەستێوەردانـە سەربازییەیــان بە ناوی پاراستنی بلۆکی سۆســــــیالیستیەوە سەرکۆنە نەکرد بەڵکو پاســـاویشــیان بۆ هێنـــایەوە. بۆ نموونە پاڵمیرۆ تۆگلیــــــاتی، سکرتێری حزبی کۆمۆنیســــتی ئیتــــــالیا، ڕایگەیاند: "ئێمە لەگەڵ بەرەی خۆمان وەفاداریــــن تەنانەت ئەگەر هەڵەیەکیش بکـــات" (cit. in Vittoria, 2015: 219). زۆربەی ئەوانەی لەم هەڵوێســـتەدا بەشــدار بوون، پاش تێگەیشـــتن لە کاریگەرییە وێرانکەرەکانی ئۆپەراســــیۆنەکەی یەکێـــتی ســــــۆڤیەت، زۆر پەشــیمان بوونەوە.

ڕووداوی هاوشێوە لە چیکۆســلۆڤاکیا لە لوتکەی پێکەوەژیانی ئاشــــــتیانە لە ساڵی ١٩٦٨ ڕوویدا. مەکتـــەبی سیاسی حزبی کۆمۆنیســتی یەکێتی سۆڤیەت کە لە بەهاری پراگـــــدا ڕووبەڕووی داواکارییەکانی دیموکراسیکردن و لامەرکەزی ئابووری ببووەوە، بە کۆی دەنگ بڕیــــاریدا نیو ملیۆن سەرباز و هەزاران تانکی زرێپۆش بۆ ئەو وڵاتە بنێرێت. لیۆنید بیجنــێڤ، لە کۆنگرەی پارتی کرێکارانی یەکگرتووی پۆڵـــەندا لە ساڵی ١٩٦٨، ئەو کارەی وڵاتەکەی بەو شتەی کە ناوی لێنابوو "سەروەری سنووردار"ی وڵاتانی پەیمانی وارشۆ ڕوونکردەوە: “کاتێـــك هێزەکــــــانی دژە سۆســـیالیزم هەوڵ دەدەن ڕەوەندی گەشەی هەندێــــــك وڵاتی سۆسیالیستی ڕوەو سەرمایەداری وەرچەرخــــێنن، ئەوە نەك تەنهـــــــا دەبێتە کێشەی وڵاتی پەیوەندیــــــدار، بەڵکو دەبێـــتە کێشەیەکی هاوبەش و خەمی هەموو وڵاتانی سۆسیالیستی”. بە پێی ئەم لۆژیکە دژە دیموکراســــییە، پێنـــــــاسەی "سۆســـــیالیزم" چیــــیە و چی نییە بە شێوەیەکی سروشتی دەکەوێتە سەر بڕیاری ئارەزوومەنــــدانەی سەرکردەکانی سۆڤیەت. بەڵام ئەمجارە ڕەخنـــەگرانی چەپ ئامادەیی زیـاتریان هەبوو، نەك هەر ئەوە بەڵکو نوێنەرایەتی زۆرینەشـــــیان دەکرد. هەرچەند دژایەتی بەرامبەر ئەو کردەوەیەی ســــۆڤیەت نەک تەنها لە لایەن بزووتنـــــەوەی چەپی نوێوە، بەڵکو زۆرینەی پارتە کۆمۆنیســتەکان لەوانەش چیــــنەکانیشی گرتەوە. بەڵام ڕووســــەکان پاشەکشەیان نەکرد، بەڵکو بە پرۆسەیەکدا تێپەڕین ناویـــان نابوو "ئاســــاییکردنەوە". یەکێتی ســـۆڤیەت بەردەوام بوو لە تەرخــان کردنی بەشــێکی بەرچاو لە سەرچاوە ئابوورییەکانی بۆ خەرجییە سەربازییەکان، ئەمەش یارمەتیــــدەرێکی باش بوو بۆ بەهێزکردنی کولتوری پـــاوانخوازی لە کۆمەڵگادا. بەم شێوەیە و بۆ هەمیشە نیازە پاکەکانی بزووتنـــەوەی ئاشتی لە چاڵ نرا و ئامادەکارییــە نائاساییەکانی جەنگی ڤێتــــنام زیاتری کرد.

یەکێــك لە گرنگترین جەنگەکـــانی دەیەیەك دواتر بە لەشکرکێشی ســـۆڤیەت بۆ ناو خاکی  ئەفغانستان لە ساڵی ١٩٧٩دا دەستی پێکرد. سوپای سوور جارێکی تر کرایەوە بە ئامرازێکی ســـەرەکی سیاسەتی دەرەوەی مۆسکۆ لە ژێر پاســـاوی مافی دەستێوەردانی ئەو شوێنــــەی کە بە "ناوچەی ئەمنی" خۆی ناوی دەبرد. ئەم بڕیـــارە خراپە گۆڕدرا بۆ سەرکێشـــییەکی ماندووکەر کە زیاتر لە دە ســـاڵ درێژەی کێشا و بووەهۆی مەرگەســاتێکی گەورە و ملیۆنان پەنابەریشی لێــــکەوتەوە. بزووتنـــــەوەی کۆمۆنیستی نێودەوڵەتی لەم دۆخەدا بە بەراوورد بە لەشکرکێشــییەکانی سۆڤیەت بۆ سەر هەنگاریا و چیکۆسلۆڤاکیا خامۆشـــتر بوو. ئەم جەنگە نوێیـــــە بۆشـــایی نێوان "سۆسیالیزمی هەبوو" و ئەلتــەرناتیڤێکی ســیاسی کە لەسەر بنەمای ئاشتی و دژایەتی میلیتـــــاریزم دامەزرابوو بۆ ڕای گشتی نـــێودەوڵەتی ئاشکرا کرد.

بە گشتی ئەم دەســــتێوەردانە سەربازییـــــانە نەك چەکســازی کەمتر کردەوە بەڵکو کاریگەریـــیشیان هەبوو لەسەر بەدناو کردن و لاوازبوونی سۆســــــیالیزم لە ئاستی جیهانیدا. یەکێــــتی سۆڤیەت زیاتر وەك هێزێکی ئیمپریالیســتی سەیر دەکرا کە هیــچ جیاوازیــیەکی نیــیە لەگەڵ ئەمریکادا، بە جۆرێـــك کە هەر لە سەرەتای جەنگی ساردەوە کەم تا زۆر بە نهێـــنی پشتگیری لە کودەتاکان دەکرد و لە زیاتر لە بیست وڵاتی جیهاندا ئەو حکومەتانەی کە بە شــێوەیەکی دیموکراســیانە هەڵبژێردرابوون لا دەبرد.

لە کۆتاییــــــدا، "جەنگە سۆســـیالیستییەکان"ی ســاڵەکانی ١٩٧٧-١٩٧٩ لە نێوان کەمبۆدیا و ڤێتــــنام و چین و ڤێــــتنام، لە پاشخانی ململانێکەی نێـــوان چین و یەکێتی سۆڤیەتدا، کاریگەریی ئایدۆلۆژیای "مارکسی-لینینی" (کە زۆر دوور بوو لە و بنـــەما بنچیـــنەییانەی کە مارکس و ئەنگڵس دایـــاننا) ) لەسەر جەنگ کەمکردەوە، ئایدۆلۆژیــــایەك کە جەنگی بە تەنیا دەگەڕاندەوە بۆ ناهاوسەنگی ئابووری سەرمایەداری.

چەپــــبوون یانـــی دژە جەنگ بوون!

کۆتایی هاتنی جەنگی سارد نە ئاســـتی دەستێوەردان لە کاروبــاری وڵاتانی دیکە کەم کردەوەوە و نە ئازادی خەڵکی بۆ هەڵبژاردنی ئەو ڕژێمە سیاســــییەی کە لە ژێر ســایەیدا دەژین زیاد کرد. ئەو جەنگە زۆرانەی [تەنانەت بەبێ ڕەزامەندی نەتەوە یەکگرتووەکان و بە شێوەیەکی بێمانا وەك جەنگی "ئینســانی" پێناسە کران] کە ئەمریکا لە بیست و پێنج ساڵی ڕابردوودا ئەنجامیانداوون، دەبێــت فۆرمی نوێــــی ململانێیـــــان بۆ زیاد بکەین، سزای نایاسایی و جەنگە ســــیاسی و ئابوورییە هەســتیارەکان و لە پاڵ مێدیـــاییەکاندا، ئەوە نیشان دەدەن کە دابەشبوونی دوو جەمسەرانەی جیهـــــان لە نێوان دوو زلهـــێزدا جێـــگەی خۆی نەدا بە هێــــنانەدی سەردەمی ئازادی و پێشـــکەوتن کە لیبرالیزمی نوێ "نەزمی نوێی جیهان"ی گفتی پێـــدابوو. لەم چوارچێوەیـــەدا زۆرێك لەو هێزە سیاسیانەی کە سەردەمانێـــك ئیدیعای بەهاکانی چەپیـــــان دەکرد، لە کۆسۆڤۆوە تا عێراق و ئەفغانستان – بۆ ئەوەی تەنها باس لەو جەنــــگە سەرەکیانە بکەین کە ناتۆ لە دوای ڕووخانی دیواری بەرلینەوە ئەنجامیــداوون – ئەم هێـــزانە هەرجارە پاڵپشتی خۆیان داوە لە دەســــــتێوەردانی چەکداری و لەگەڵ باڵی ڕاســتدا کەمترین جیـــــاوازییان هەبووە.

جەنگی نێــوان ڕووســـــیا و ئۆکرانیـــا جارێکی تر چەپی تووشی دووڕیـــانێك کردۆتەوە کە چۆن کاردانەوەی بەرامبەر بکات کاتێـــك سەروەری وڵاتێــك دەکەوێــتە بەر هێرش. ئیدانــــە نەکردنی داگیرکارییـــــەکەی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکرانیا لەلایەن حکومەتی ڤەنزوێلاوە هەڵەیەکی سیاسییە و ئەمەش وا دەکات ئیدانەکردنی ئەگەری کردەوە شەڕانگێـــزییەکانی داهاتووی ئەمریکاوە کەمتر باوەڕپێکراو دەربکەوێت. ڕاســـــتە، وەك مارکس لە ساڵی ١٨٦٠ بۆ فێردینـــــــاند لاسال نووسیویەتی "لە سیاسەتی دەرەوەدا، بەکارهێـــــــنانی دەســتەواژەکانی وەك 'کۆنەپەرســت' و 'شۆڕشگێڕ'، دەستکەوتێکی کەمی هەیە". – واتە ڕەنگە ئەوەی "لە ڕووی سـوبیەکتیڤەوە کۆنەپەرســتیی بێت [بســەلمێنرێت کۆنەپەرســتییە]، ڕەنگە لە ڕووی ئوبیــیەکتیڤەوە لە سیاسەتی دەرەوەدا شۆڕشگێڕانە بێت".(مارکس، ١٩٨٥: ١٥٤؛ موستۆ، ٢٠١٨: ١٣٢)، بەڵام دەبوو هێزە چەپەکـــان لە سەدەی بیستەمەوە فێر ببن کە هاوپەیمانێتی "لەگەڵ دوژمنی دوژمنــــەکەم" زۆرجار ئەنجامی پێچەوانەی لێدەکەوێـــتەوە بەتایبەتی کاتێـــك بەرەی ڕادیکاڵ بە تایـــبەتی لەم سەردەمەی ئێســتامان لە ڕووی سیاسییەوە لاوازە و لە ڕووی تیـــۆریەوە سەرلێشێواوە و کەمترین پشــتیوانی جەماوەریشی هەیە.

قســــەکانی لیـــــنین (1964b: 148) لە کتێبی شۆڕشی سۆسیالیستی و مافی گەلان بۆ دیاری کردنی چارەنووس وەبـــــــیر دەهێــنینەوە: “ئەو ڕاستییــەی کە خەبات بۆ ڕزگاری نەتەوەیی لە دژی هێزێکی ئیمپریـــالیستی دەتوانێت لە هەندێك دۆخی تایــبەتدا لەلایەن هێــزێکی دیکەی 'گەورە'، هاوتەریب لەگەڵ بەرژەوەندییە یەکسانە ئیمپریالیستەکانیدا بەکاربهێنرێت، ئەمە نابێت ڕێگری بۆ سۆسیال دیموکراسی دروســت بکات لە داننـــان بە مافی گەلان بۆ چارەی خۆنووسین”.[٣٤]

لە دەرەوەی بەرژەوەندییـە جیۆپۆلەتیکەکــان و پیلانگێڕییەکاندا کە زۆر جار ڕۆڵ دەگێڕن، چەپ لە ڕووی مێژووییــەوە پشتیوانییــــان لە پرەنسیپی چارەی خۆنووســـین کردووە و بەرگرییـــان لە مافی هەر نەتەوەیەك کردووە بۆ دامەزراندنی سنوورێك لەسەر بنەمای ئیــرادەی ڕاشکاوی دانیشتوانەکەی. چەپ لە  دژی جەنگ و “لـــکاندن” شەڕی کردووە، چونکە چەپ دەزانێــــت ئەمانە ناکۆکیـــیەکی گەورە لە نێوان کرێکارانی نەتەوەی باڵادەست و نەتەوەی ژێردەســتدا دروست دەکەن و هەلومەرجێك بۆ کرێکارانی نەتەوەی ژێردەســت دەڕەخسێنن کە لەگەڵ بۆرژوازی خۆیان یەکبگرن و نەتەوەی یەکەم بە دوژمنی خۆیان بزانن.. لینــــــین لە دەرئەنجامی باســی مافی چارەی خۆنووســین  لە ساڵی (1916)دا نووسیویەتی: ئەگەر شۆڕشی سۆسیالیستی لە پترۆگراد و بەرلین و وارشۆ سەربکەوێـــت، ئەوا حکومەتی سۆسیالیستی پۆڵەنـــــــــــدا، وەك هەردوو حکومەتی سـۆسیالیستی ڕووسیـــــا و ئەڵمانیا، دەستبەرداری -هێشـــــتنەوەی زۆرەملێ-ی ئۆکراینیــــــیەکانی سنوورەکانی دەوڵەتی پۆڵەندا دەبن”. (1964a: 329-330). کەواتە بۆچی دەوترێت کە حکومەتی ناسیۆنالیستی بە سەرۆکایەتی ڤلادیمێر پوتین دەبێت بە شێوەیەکی جیاواز هەڵسەنگاندنی بۆ بکرێت؟

ڕۆزا لۆکسمبۆرگ بە بــاوەڕ و کاریــــگەریی لە نێو سەرکردە کۆمۆنیستەکانی دیکەدا بێهاوتـــــــا بوو، ڕایگەیـــاند کە دروشمی “جەنگ لە دژی جەنگ!” پێویســـتە ببێـــتە “بەردی بناغەی سیاسەتی چینی کرێـــــکار”. وەك لە کتێـــبی قەیرانی سۆسیال-دیموکراسی دا نووسیویەتی کە بە نـــــامیلکەی "جونیۆس" ناسراوە دەڵێ: ئینتەرناســیۆناڵی دووەم بەهۆی شکســـتهێنان لە بەدیهێـــنانی "تاکتیـك و پراکســیسی هاوبەش بۆ پرۆلیتاریــــای هەموو وڵاتــــــان" تێكشـــکا. لەمەولا پێویســــتە “ئامانجی ســـــەرەکی” پرۆلیتاریا، “بەرەنگاربوونەوەی ئیمپریالیزم و ڕێگریکردن لە جەنگەکان بێت، لە ئاشــــــتیدا هەروەك چۆن لە جەنگیشـــدا

لە لایەکی دیکەوە، زۆرێـــك لە چەپەکان ملکەچی ئەو وەسوەسەیە بوون "ڕاســــتەوخۆ یان ناڕاستەوخــــــۆ" کە ببنە هاوشەڕەڤان، خەبات دەکەن بۆ هاوپەیمانییـــــەکی پیرۆزی نوێ (زاراوەیەك کە لە ساڵی ١٩١٤ بۆ ستایشکردنی هەڵوەشاندنەوەی چەپی فەرەنسی داڕێژراوە کە لە ســـەرەتای جەنگی جیهـــــــانی یەکەمدا بڕیاریــاندا پشتیوانی لە بڕیاری حکومەت بکەن بۆ بەشداریکردن لە جەنگـــــــدا). هەڵوێستێکی لەم جــــۆرە لەمڕۆدا تادێت جیاوازی لە نێــوان ئەتڵەسیزم و ئاشتیخوازی کاڵ دەکاتەوە. مێــــــژوو پێمـــان دەڵێـــت تا کاتێـــك هێزە پێشکەوتووخوازەکان دژایەتی جەنگ ناکەن، بەشێکی جەوهەری لە بوونی خۆیــــــان لەدەست دەدەن و لە کۆتاییـــشدا ئایدۆلۆژیای ئۆردووگای بەرامبـــەر هەڵدەبژێرن. ئەمەش کاتێـــك ڕوودەدات کە لایەنە چەپەکان بوونی خۆیان لە حکومەتدا وەك ڕێگەیـــــــەکی بنــــاغەیی بۆ پێوانەکردنی کردەوە سیاسییەکانیـــــــان هەڵدەسەنگێنن، وەك چۆن کۆمۆنیســــتەکانی ئیتالیا پشتیوانیــــــان دا لە دەستێوەردانەکانی ناتۆ لە کۆســـــۆڤۆ و ئەفغانســـــــتان، یان زۆرینەی ئەمڕۆی ئۆنیـــــداس پۆدیمۆس- Unidas Podemos، پەیوەســــــت بوون بە کۆڕی ناو پەرلەمانی ئیسپانیـــا بۆ ناردنی چەك بۆ سوپای ئۆکرانیـــــــا. ئەم جۆرە ڕەفتــــــارە ژێردەســـــتانەیە لە ڕابردوودا چەندین جار سەرکۆنە کراوە، لەوانەش لە ســـــــــندوقی دەنگدانەکان کاتێك دۆخەکە داوا دەکات.

بۆناپــــــارت دیموکراسی نییە

مارکس لە ساڵانی ١٨٥٣-١٨٥٦ کۆمەڵە بابەتێــــــکی ژیـــرانەی سەبارەت بە جەنگی "کریمە" بۆ ڕۆژنامەی نیویۆرك دەیلی تریبــــیون نووسی، کە چەندین لەیەکچوونی سەرنجڕاکێش و بەسوودی لەگەڵ ئەمڕۆدا هەیە. مارکس لە وتارەکەیدا - لە میـــانەی گەڕان بە مێژووی دیپلۆماسی سەدەی هەژدەهەمدا (Revelations of Eighteenth-Century Diplomatic history) (١٨٥٧)، باس لە تزاری گەورەی ســـەدەی پازدەهەمی مۆسکۆ دەکات "ئەو کەســـەی کە ڕووسیای یەکخست و زەمینەی ستەمکارییـــــەکەی دانا"، دەڵێت:

"مرۆڤ تەنیــــــا پێویســـتی بە گۆڕیــــنی کۆمەڵە ناو و بەروارێـــكە بە کۆمەڵە  نــــاو و بەرواری دیکە، تێــــیدا ئەوە ڕوون دەبێـــــتەوە کە سیاسەتەکانی ئیڤانی سێیەم [...] و سیاسەتەکانی ئەمڕۆی ڕووســــــــیا، نەك هەر لەیەك دەچـــن بەڵکو یەکسانن". بەڵام لە وتارێکدا بۆ ڕۆژنامەی نیویۆرك دەیلی تریبیون، دژی ئەو لیبراڵ دیموکراتانەی کە هاوپەیمانی دژە ڕووســـــیایان شکۆمەند کرد، دەڵێـــت: "هەڵەیە جەنگ لەگەڵ ڕووســــیا بە جەنگی نێوان ئازادی و ستەمکاری وەسف بکەین." جگە لەو ڕاســتییەی کە ئەگەر ئەوە وابێــــت، ئەوا نوێنەری ئازادی کەســانێکی ترن کە بۆناپارت نوێــنەرایەتیان دەکات. تەواوی ئامانجی ڕاگەیەندراوی شەڕەکە پاراستنی [...] پەیماننامەکانی ڤییــــــــــــەنایە "ئەو پەیماننــــــامانە خۆیــــان ئازادی و سەربەخۆیی گەلان هەڵدەوەشێنــــــنەوە”. ئەگەر بۆناپارت بە ئەمریکا جێــبکەینەوە و پەیماننــــــامەکانی ڤیەنا بە نــــــاتۆ، ئەوا ئەو سەرنجانەی مارکس هەر لەوە دەچـــێت کە ئەمڕۆ نووسرابن.

بیرکردنەوەی ئەوانەی دژایــــەتی ناسیۆنالیزمی رووسیا و ئۆکرانیـــــا و هەروەها فراوانبوونی ناتۆ دەکەن، بەڵگەی نادڵنیایی سیاسی یان دووفاقی تیۆری نیـــــــیە. لە چەند هەفتــــــەی ڕابردوودا، ژمارەیەك لە شــــــــــارەزایان ڕوونکردنەوەیان سەبارەت بە ڕەگ و ڕیشەی ململانێــــکان (کە بە هیچ شێوەیەك لە بەربەرییەتی دەستدرێژییەکانی ڕووسیا کەم ناکاتەوە)، بڵاو کردۆتەوە. هەڵوێستی ئەو کەســــانەی کە سیاسەتی بێلایەنی پێشــــنیار دەکەن، کاریگەرترین ڕێگەیە بۆ کۆتـــایهێنانی جەنگ و مسۆگەرکردنی کەمترین ژمــــارەی قوربانییــــەکان. پرسەکە لێرەدا ڕەفتــــار کردن نیــــیە وەك "ڕۆحە جوانــــەکان" کە لە ئایدیالیزمی ئەبســـتراکتدا نوقم بووبوون وهیــــــگڵ پێیوابوو ناتوانێـــت چارەسەری واقیعی ڕاســــــتەقینەی دژایەتییــــە زەمینیــــیەکان بکات. بە پێچەوانەوە: پرسەکە ئەوەیە کە واقع وەك تاکە دژەژەهری ڕاســـتەقینە بۆ فراوانبوونی بێسنووری جەنگ ببیــــنین. ئەو دەنگـــانەی داوای زیادکردنی تێـــــــچوونی سەربازی دەکەن کۆتاییـــان نایەت، یان ئەوانەی کە وەك نوێــــــــنەری باڵای یەکێتی ئەوروپا بۆ سیاسەتی دەرەوە و ئاسایش، پێیـــــــان وایە ئەرکی ئەوروپایە چەكی پێویســت بنێرن بۆ ئۆکراینیـــــیەکان (Borrell, 2022). بەڵام بە پێچەوانەی ئەم هەڵوێســــتانەوە، پێویســـــتە لەسەر بنەمای دوو خاڵی دیاریکراو، کە بریتین لە وەســتانی تاودانی جەنگ و بێـــــــلایەنی ئۆکرانیای سەربەخۆ، بەردەوام چالاکی دیپلۆماسی بەڕێوەبچێت.

سەرەڕای زیادبــــــوونی پشتیوانی لە ناتۆ لە دوای هەنگاوەکانی رووســــــیاوە، پێویستە زیاتر کاربکرێت بۆ ئەوەی ڕای گشتی جیهــــــــان، گەورەترین و شەڕانگـــــــێزترین ماشێنی جەنگ لە جیهاندا [ناتۆ] وەك چارەسەری کێشــــــــە ئەمنیــیەکانی جیهان نەبــــــینێت. دەبێت ئەوە نیشـــــان بدرێت کە ناتـــۆ ڕێکخراوێکی مەترســــــیدار و بێکاریگەر و لە هەوڵەکــانیدا بۆ فراوانـــــــبوون و زاڵبوونی یەك جەمسەریی، یارمەتیـــدەرە بە تووندکردنەوەی ئەو گرژییــانەی کە دەبنە هۆی جەنگ لە جیــــــــــهاندا.

لیـــــــنین لە کتێــــبی سۆســـــیالیزم و جەنگدا، ئاماژە بەوە دەدات کە مارکســـیستەکان جیاوازن لە پاسیفیستەکان و ئەنارشیســـــتەکان، چونکە "لە ڕووی مێژوویــــــیەوە- لە ڕوانگەی ماتریالیزمی دیالکتیکی مارکسەوە- پێــــیانوایە پێویســتە هەموو جەنگێــك بە جیـــا لێکۆڵیــنەوەی لێ بکرێت". لیــنین لە درێژەی قســــەکانیدا جەختی لەوە کردەوە کە: "لە مێژوودا جەنگی زۆر ڕوویــــانداوە کە سەرەڕای هەموو ترســــــناکی و دڕندەیی و ناڕەحەتی و ئەو ئازارانەی کە بە ناچاری بەرئەنجامی هەموو جەنگەکــــانن، بەڵام پێشکەوتووخوازانە بوون، واتــــە سوودیان بۆ گەشەســــەندنی مرۆڤـــــــایەتی هەبووە" (1971: 299) . ئەگەر ئەمە لە ڕابردوودا ڕاســت بووبێت، ئەوا بەکارهێـــنانی لە کۆمەڵگا هاوچەرخەکاندا کە چەکی کۆمەڵکوژ تێـــیدا بەردەوام بڵاودەبێــــتەوە جۆرێــك کورتبــــینانە دەردەکەوێــت. جەنگەکـــــــــان کە [نابێت لەگەڵ شۆڕشـــــەکاندا تێکەڵ بکرێن] بە دەگمـــەن ئەو کاریگەرییە دیموکراتیــیەیان هەبووە کە تیوریســـیەنە سۆسیالییستەکان هیوایان پێـــــــدەخواست. لە واقعـــدا زۆرجار سەلماندوویانە کە جەنگ خراپـــــترین ڕێگـەیە بۆ ئەنجـــــــامدانی شۆڕش، هەم بەهۆی تێچــــووی ژیانی مرۆڤــــــــەوە و هەم بەهۆی لە ناوبردنی هێزە بەرهەمهێنەرەکان کە بەدوای خۆیـــــدا دەهێنـــێت. لەڕاستیدا جەنگەکــــان ئایدۆلۆژیای توندوتیـــژیی بڵاودەکەنەوە، زۆرجار لەگەڵ ئەو هەســتە ناسیۆنالیستیەدا تێکەڵ دەبن کە بزووتنــــــەوەی کرێکاریی شەق دەکات. بە دەگمەن لایەنگری پراکتیزەکردنی خۆسەری و دیموکراسی ڕاستەوخۆن، لە جیـــــاتی ئەوە دەسەڵاتی دامەزراوە سەرکوتگەرەکان زیاد دەکەن. ئەمە وانەیەکە کە چەپی میانڕەو، هەرگیز نابێــــــت لەبیری بکات.

سیمۆن وایل (2021: 101) لە یەکێـــك لە بەپیـــــتترین بڕگەکانی کتێبی (Reflexions on War -1933))دا، پرسیاری ئەوە دەکات کە ئایــــــا دەکرێــت "شۆڕش خۆی لە جەنگ بپـــــارێزێت". لە ڕوانـــــــگەی ئەوەوە ئەمە تاکە "ئەگەرێــــــــکی لاوازە" کە هەمانە ئەگەر نەمانەوێت "واز لە هەموو هیوایـــــەك بهێــــنین".

زۆرجار جەنگـــــی شۆڕشگێڕانە دەگۆڕێت بۆ "گۆڕی شۆڕش"، بەو پێــــیەی کە "جەماوەری چەکدار بەبێ ئامێری کۆنترۆڵکردن، بەبێ فشــــاری پۆلیس، بەبێ دادگای تایـــــــبەت، بەبێ سزای ڕاکردن لە سەربازیی، ئامرازی جەنگ کردنیـــان پێنادرێت ". جەنگ زیاتر لە هەموو دیاردەیـــــەکی کۆمەڵایەتی تر، ئامێری سەربازی و بیرۆکراسی و پۆلیسی گەورە دەکات. "دەبێــــــتە هۆی سڕینەوەی تەواوەتی تاك لەبەردەم بیرۆکراتیــەتی دەوڵەتـــــــدا". لێرەوە، “ئەگەر جەنگ دەستبەجێ و بۆ هەمیشـــــە کۆتایی نەیەت [...] ئەنجامەکەی بە ووتەی مارکس تەنیا دەبێـــتە یەکێــك لەو شۆڕشـــانەی کە لە جیـــاتی تێکشــــکاندنی ئامێری دەوڵەت دەگۆڕێــت بۆ تەواوکەری”، بە شــــێوەیەکی ڕوونتر “تەنانەت یــــانی درێژکردنەوە یان بڵاوبوونەوەی فۆرمێــکی تری ئەو ڕژێمەی کە دەمــــــانەوێت سەرکوتی بکەین”. کەواتە لە ئەگەری جەنگـــــدا "دەبێت لە نێوان پاشقولگرتن لەو ئامێرە سەربازیـــیانەی کە خۆمان پارچەکانی پێـــکدەهێـنین، یان یارمەتیـــــدانی ئەو ئامێرە بۆ ئەوەی بە شـــێوەیەکی کوێرانە ژیانی مرۆڤەکان لەتوپەت بکات هەڵبژاردن بکەین" (2021: 101-102).

بۆ چەپ، جەنگ ناتوانــــــێت "بەردەوامی سیاسەت بە ڕێگەی تر" بێت "قسە بەناوبانــــــگەکەی کلۆزڤیتز". لە واقیـــــعدا جەنگ بە واتــای شکستی سیاسەتە. ئەگەر چەپ دەیەوێـــت هەژموون بکات و ئەوە نیشــــان بدات کە دەتوانێـــت مێژووی خۆی لە ئەرکەکانی ئەمڕۆدا بەکاربهێنــــــێت، ئەوا دەبێـــت لەسەر ئــــــــــاڵاکەی ووشەکانی " نـــــا بۆ ملیتاریزم" و "نـــــا بۆ جەنگ" بەرز بکاتەوە.

 

*مارچــــــێلۆ موســـــتۆ، مامۆستای کۆمەڵناسیی لە زانکۆی یۆرك (تۆرۆنـــــتۆ-کەنــــــەدا) و پســــپۆڕی ئەندێشەی سۆسیالیستی و مێژووی بزووتـــــنەوەی کرێکاریـــــیە. نووسینەکانی  لە سەرانسەری جیهاندا بە بیست و پێنج زمان بڵاوکراونەتەوە.

لینکی وتـــــــــــار:

https://marcellomusto.org/war-and-the-left-considerations-on-a-chequered-history-3/

 

سەرچاوەکانی نووسەر:

Adams MS (2019) Anarchism and the First World War. In: Levy C and Adams M (eds) The Palgrave Handbook of Anarchism. Cham: Palgrave Macmillan, pp. 389–407.
Borrell J (2022) It is a matter of life and death. So the EU will provide weapons for Ukraine’s armed forces. The Guardian, 27 February, available at https://www.theguardian.com/commentisfree/2022/feb/27/eu-will-provide-weapons-for-ukraine-josep-borrell (accessed 9 april 2022).
Carr EH (1964) Principles of Foreign Policy. In: Carr EH, Socialism in One Country. London: Palgrave Macmillan, vol. 3, part I, pp. 3-20.
Claudin F (1975) The Communist Movement: From Comintern to Cominform. New York, NJ: Monthly Review Press, 2 voll.
De Paepe C (2014a) Strike Against War. In: Musto M (ed.) Workers Unite! The International 150 Years Later. New York, NJ: Bloomsbury, p. 229.
De Paepe C (2014b) On the True causes of War. In: Musto M (ed.) Workers Unite! The International 150 Years Later. New York, NJ: Bloomsbury, pp. 230-31.
Dominick RH (1982) Wilhelm Liebknecht and the founding of the German Social Democratic party. Chapel Hill: University of North Carolina Press.
Engels F (1987) Anti-Dühring, In: Marx Engels Collected Works. New York, NJ: International Publishers, vol. 25, pp. 5-311.
Engels F (1990) Can Europe Disarm In: Marx Engels Collected Works. New York, NJ: International Publishers, vol. 27, pp. 367-393.
Freymond J (ed.) (1962) La première Internationale. Geneva: Droz, 1962, vol. I.
Hafner (2014) The Real Causes of the War. In: Musto M (ed.) Workers Unite! The International 150 Years Later. New York, NJ: Bloomsbury, pp. 233-234.
Jaurès J (1982) L’Armée nouvelle. Paris: Imprimerie nationale.
Kautsky K (1903) The Social Revolution. Chicago, IL: Charles Kerr & Co.
Kropotkin P (1914) A Letter on the Present War. Freedom, October, pp. 76–77.
Kropotkin P et al. (1916) The Manifesto of the Sixteen. Available at https://www.marxists.org/reference/archive/kropotkin-peter/1916/sixteen.htm (accessed 9 april 2022).
Lenin VI (1964a) Results of the Discussion on Self-Determination. In: Lenin V, Collected Works. Moscow: Progress Publishers, vol. 22, pp. 320-360.
Lenin VI (1964b) The Socialist Revolution and the Right of Nations to Self-Determination. In Lenin, Collected Works. Moscow: Progress Publishers, vol. 22, pp. 143-156.
Lenin VI (1971) Socialism and War. In: Lenin, Collected Works. Moscow: Progress Publishers, vol. 21, pp. 295-338.
Luxemburg R (1915) Theses on the Tasks of International Social-Democracy. Available at https://www.marxists.org/archive/luxemburg/1915/xx/theses.htm (accessed 9 april 2022).
Malatesta, E (1993) Anarchists have forgotten their principles, 1914. In: Richards V (ed.) Malatesta: Life & Ideas. London: Freedom Press, pp. 227-231.
Malatesta, E et al (1998) Anti-War Manifesto, published as ‘Malatesta, the Anarchist International and War’. In: Guérin D (ed.) No Gods, No Masters: An Anthology of Anarchism. Oakland: Ak Press, pp. 387–389.
Mao Tse-Tung (1965) Problems of War and Strategy. In: Mao Tse-Tung, Selected Works of Mao-Tse-Tung. Peking: Foreign Languages Press, vol. 2, pp. 219-235.
Mao Tse-Tung (1966) On Protracted War. Peking: Foreign Languages Press.
Marcobelli E (2021) Internationalism Toward Diplomatic Crisis: The Second International and French, German and Italian Socialists. London: Palgrave MacMillan.
Marx K (1980) Reorganization of the British War Administration. In: Marx Engels Collected Works. New York, NJ: International Publishers, vol. 13, pp. 227-233.
Marx K (1985) Karl Marx to Ferdinand Lassalle 2 June 1860. In: Marx Engels Collected Works. New York, NJ: International Publishers, vol. 41.
Marx K (1986) Revelations of the Diplomatic History of the 18th Century. In: Marx Engels Collected Works. New York, NJ: International Publishers, vol. 15, pp. 25-96.
Marx K (1996) Capital, Volume I. In: Marx Engels Collected Works. New York, NJ: International Publishers, vol. 35.
Marx K (2014) Resolutions of the Brussels Congress (1868). In: Musto M (ed.) Workers Unite! The International 150 Years Later. New York, NJ: Bloomsbury, pp 89-93.
Medvedev R (1989) Let History Judge: The Origins and Consequences of Stalinism. New York, NJ: Columbia University Press.
Musto M (2014) Introduction. In: Musto M (ed.) Workers Unite! The International 150 Years Later. New York, NJ: Bloomsbury, pp 1-68.
Musto M (2018), Another Marx: Early Manuscripts to the International, London: Bloomsbury.
Pelz WE. (ed.) (2016) Wilhelm Liebknecht and German Social Democracy: A Documentary History. Chicago, IL: Haymarket Books.
Robespierre M (1956) Textes choisis. Paris: Éditions Sociales, vol. I.
Rosa L (1911) L’Armée nouvelle de Jean Jaurès. Available at https://www.marxists.org/francais/luxembur/works/1911/06/armee.htm (accessed 9 april 2022).
Trotsky L (1971) The Struggle against Fascism in Germany. New York, NJ: Pathfinder Press.
Trotsky L (1971) The Third International after Lenin. New York, NJ: Pioneer Publishers.
Vittoria A (2015) Togliatti e gli intellettuali. La politica culturale dei comunisti italiani (1944-1964). Roma: Carocci.
Vv. Aa. (1915) The Zimmerwald Manifesto. In: Trotsky L, The War and the International. Available at https://www.marxists.org/archive/trotsky/1914/war/part3.htm#zimman- (accessed 9 april 2022).
Vv. Aa. (1972) International Socialist Congress at Stuttgart. In: Lenin VI, Collected Works. Moscow: Progress Publishers, vol. 13, pp. 75-81.
Vv. Aa. (1977) The Second International Socialist Conference at Kienthal. In: Lenin VI, Collected Work. Moscow: Progress Publishers, vol. 41, pp. 369-380.
Weil S (2021) Reflections on War. Journal of Continental Philosophy 2(1): 93-103.
Wright Mills C (1956) The Power Elite. Oxford: Oxford University Press.