ئیسرائیل و فەلەستین، رووبەڕووی مەترسییەکی گەورەتر لە ١٩٤٨

ژمارەی بینەر 1290

2023-10-14

ئیسرائیل خراپترین ڕۆژی لە مێژووی خۆیدا ئەزموون کردووە. تەنیا لە یەک ڕۆژدا رێژەی کوژراوان زیاتر بوە لەو هاوڵاتی و سەربازە ئیسرائیلیانەی کە لە شەڕی سینا لە ساڵی ١٩٥٦ و شەڕی ٦ ڕۆژەی ١٩٦٧ و جەنگی دووەمی لوبنان لە ساڵی ٢٠٠٦ گیانیان لەدەستدا. ئەو چیرۆک و وێنانەی لە ناوچە داگیرکراوەکانی حەماسەوە بڵاودەکرێنەوە ترسناکن. زۆرێک لە هاوڕێ و ئەندامانی خێزانەکەم ژانی توندوتیژییان چەشتوە. ئەمەش بەو مانایەیە کە فەلەستینییەکانیش ئێستا ڕووبەڕووی مەترسییەکی گەورە بوونەتەوە. زلهێزترین وڵاتی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست پڕە لە ئازار و ترس و توڕەیی. من نە زانیاریم هەیە و نە توانای ئەخلاقیم هەیە بڵێم پرسەکان لە ڕوانگەی فەلەستینیەکانەوە چۆن دەبینرێن. بەڵام لە کاتی گەورەترین ئازاری ئیسرائیلدا، حەز دەکەم باس لەوە بکەم کە ئیسرائیل لەم دیوی دیوارەکانەوە چۆن شتەکان دەبینێت.

زۆرجار سیاسەت وەک تاقیکردنەوەیەکی زانستی کار دەکات، بەڕەچاوکردنی کەمترین پێوەری ئەخلاقی لەسەر ملیۆنان کەس ئەنجام دەدرێت . شتێک تاقی دەکەیتەوە، وەک زیادکردنی بودجە بۆ ژیانێکی ئاسوودە، هەڵبژاردنی سەرۆکێکی پۆپۆلیست، یان پێشنیاری ئاشتی دواتر سەیری ئەنجامەکان دەکەیت و بڕیار دەدەیت کە ئایا لەسەر هەمان ڕێگا بەردەوام دەبیت یان بگەڕێیتەوە و ڕێگایەکی دیکە تاقی بکەیتەوە. تاقیکردنەوە و هەڵە دەیان ساڵە بەردەوام  زاڵ بووە بەسەر ململانێی نێوان ئیسرائیل و فەلەستین. لە کاتی پرۆسەی ئاشتی ئۆسلۆ لە ساڵانی نەوەدەکاندا، ئیسرائیل دەرفەتی بە پرۆسەی ئاشتی دا. من تێدەگەم لە ڕوانگەی فەلەستینییەکان و هەندێک لە چاودێرانی دەرەوە، پێشنیاری ئاشتی ئیسرائیل ناتەواو و لوتبەرزانە بوو، لەگەڵ ئەوەشدا ئاوەڵاترین پێشنیار بوو کە تا ئەو کاتە پێشکەشی کردبوو. لە کاتی پرۆسەی ئاشتیدا ئیسرائیل بەشێکی کۆنترۆڵی کەرتی غەززەی ڕادەستی دەسەڵاتی فەلەستین "مەحمود عەباس" کرد. ئەنجامەکەی خراپترین هەڵمەتی تیرۆریستی بوو کە ئیسرائیل ئەزموونی کردبێت. هێشتا ئیسرائیلییەکان ئەو دڵەڕاوکێ و ترس لە ژیانی ڕۆژانەیان لەبیر نەکردووە لە سەرەتای ساڵانی ٢٠٠٠دا کە هەموو ڕۆژێک پاس و چێشتخانەکان دەتەقینرایەوە. ئەو هەڵمەتە تیرۆریستییە نەک هەر سەدان هاووڵاتی ئیسرائیلی کوشت، بەڵکو پڕۆسەی ئاشتی و بزووتنەوەی چەپی ئیسرائیلی لەناوبرد. ڕەنگە پێشنیاری ئاشتی ئیسرائیل بە تەنها بەس نەبووبێت، بەڵام ئایا تیرۆر تاکە وەڵامی مومکین بوو؟

چەپەکانی ئیسرائیل هیوایان خواست فەلەستینییەکان هەوڵێکی ڕاستگۆیانە بدەن بۆ ئەوەی غەزە بکەنە شارێکی ئاوەدان و ئارامی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و نیشانی جیهان و  ئیسرائیلی بدەن کە فەلەستینییەکان توانای چییان هەیە ئەگەر دەرفەتی بەڕێوەبردنی خۆیان پێ بدرێت. بە دڵنیاییەوە ئاسان نیە لە ژێر گەمارۆیەکی رێژەیشدا سەنگاپورێک بنیات بنێیت، بەڵام  لەگەڵ ئەوەشدا، هەوڵێکی ڕاستگۆیانەو دەرفەتێکی لەبار بوو. کارێکی وا، وای دەکرد هەم زلهێزە دەرەکییەکان و هەم گەلی ئیسرائیل فشاریان دەخستە سەر حکومەتی ئیسرائیل بۆ هەڵگرتنی گەمارۆی غەزە و ڕێککەوتنێکی شایستە لەگەڵ کەناری ڕۆژئاوا. بەپێچەوانەوە حەماس حوکمی کەرتی غەزەی کرد و کردی بە بنکەیەکی تیرۆریستی کە لێیەوە بەردەوام هێرش دەکرایە سەر هاووڵاتیانی ئیسرائیل. بەمەش هەوڵێکی تر شکستی هێنا.

دوای شکستی پرۆسەی ئاشتی، تاقیکردنەوەی دواتری ئیسرائیل لە غەززە، کشانەوە و دەستوەرنەدان بوو. لە ناوەڕاستی ساڵانی ٢٠٠٠دا ئیسرائیل بە شێوەیەکی تاکلایەنە لە تەواوی کەرتی غەززە کشایەوە و هەموو ناوچەکانی چۆڵکرد و گەڕایەوە بۆ سنوورەکانی پێش ١٩٦٧ کە لە ئاستی نێودەوڵەتیدا دانپێدانراون. ڕاستە بەردەوام بوو لە سەپاندنی گەمارۆیەکی بچووک بەسەر غەزەو بەشێک لە کەناری ڕۆژئاوا. سەرەڕای ئەوەش، کشانەوەی لە غەزە هەنگاوێکی زۆر گەورە بوو لەلایەن ئیسرائیلەوە.  ئیسرائیلییەکان بە  تامەزرۆیی و دڵەڕاوکێشەوە چاوەڕوانی ئەوە بوون بۆ ئەوەی بزانن دەرئەنجامی ئەم تاقیکردنەوە چی دەبێت. چەپەکانی ئیسرائیل هیوایان خواست فەلەستینییەکان هەوڵێکی ڕاستگۆیانە بدەن بۆ ئەوەی غەزە بکەنە شارێکی ئاوەدان و ئارامی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و نیشانی جیهان و  ئیسرائیلی بدەن کە فەلەستینییەکان توانای چییان هەیە ئەگەر دەرفەتی بەڕێوەبردنی خۆیان پێ بدرێت.

بە دڵنیاییەوە ئاسان نیە لە ژێر گەمارۆیەکی رێژەیشدا  سەنگاپورێک بنیات بنێیت، بەڵام  لەگەڵ ئەوەشدا، هەوڵێکی ڕاستگۆیانەو دەرفەتێکی لەبار بوو. کارێکی وا، وای دەکرد هەم زلهێزە دەرەکییەکان و هەم گەلی ئیسرائیل فشاریان دەخستە سەر حکومەتی ئیسرائیل بۆ هەڵگرتنی گەمارۆی غەزە و ڕێککەوتنێکی شایستە لەگەڵ کەناری ڕۆژئاوا. بەپێچەوانەوە حەماس حوکمی کەرتی غەزەی کرد و کردی بە بنکەیەکی تیرۆریستی کە لێیەوە بەردەوام هێرش دەکرایە سەر هاووڵاتیانی ئیسرائیل. بەمەش هەوڵێکی تر شکستی هێنا.

ئەم ڕووداوە پاشماوەی چەپی ئیسرائیلی لاواز کرد و بنیامین ناتانیاهۆ و حکومەتە ڕاستڕەوەکەی هێنایە سەر کار. ناتانیاهۆ تاقیکردنەوەیەکی دیکەی دەستپێکرد. بەو پێیەی پێکەوە ژیانی ئاشتیانە شکستی هێنابوو، سیاسەتی رووبەڕووبوونەوەی گرتەبەر. ئیسرائیل و حەماس هەفتانە ڕووبەڕووی یەکتر دەبوونەوە نزیکەی هەموو ساڵێک ئۆپەراسیۆنێکی سەربازیی گەورە ئەنجام دەدرا، بەڵام بۆ ماوەی ١٥ ساڵ هاووڵاتیانی ئیسرائیل دەیانتوانی لە ماوەی چەند سەد مەترێک لە بنکەکانی حەماس بەردەوام بن لە ژیان.

تەنانەت باڵی ڕاستیش مەیلی داگیرکردنی دووبارەی غەززەیان تێیدا کەمتر بویەوەو هیوادار بوون بەرپرسیارێتی" بەڕێوەبردنی زیاتر لە دوو ملیۆن خەڵکی غەزە"  وا لە حەماس بکات کە نەرمتر بن. زۆرێک لە ڕاستڕەوەکانی ئیسرائیلیش  بەڕاستی حەماسیان بە هاوبەشێکی باشتر لە دەسەڵاتی خۆبەڕێوەبەری مەحمود عەباس دەزانی. چونکە باڵی شەڕخواز  دەیانویست بەردەوام بن لە کۆنترۆڵکردنی کەناری ڕۆژئاوا و ترسیان لە ڕێککەوتنی ئاشتی هەبوو.

پێدەچوو بوونی حەماس باشترین دیاری بوو بۆ بەرەی ڕاستی ئیسرائیل :  کە ئیدارەی غەززەیی لە ئەستۆی  ئیسرائیل لادەبرد ، بەبێ ئەوەی هیچ پێشنیارێکی ئاشتی پێشکەش بکات کە کۆنترۆڵی ئیسرائیل لەسەر کەناری ڕۆژئاواش بخاتە مەترسییەوە. بەڵام ئەو ڕۆژە کارەساتبارەی کە ئێستا ئیسرائیل بینی، نیشانەی کۆتایی هاتنی تاقیکردنەوەکەی نەتانیاهۆیە واتە پێکەوە ژیان لە توندوتیژیدا.

کەواتە، هەنگاوی داهاتوو چییە؟ کەس دڵنیا نییە، بەڵام هەندێک دەنگ لە ئیسرائیل باس لە گۆڕینی ئاراستە دەکەن بۆ وەرگرتنەوەی کەرتی غەزە یان بۆردومانکردنی تا لەناوبردنی یەکجاری. دەرئەنجامی وەها سیاسەتێک دەتوانێت ببێتە هۆی خراپترین قەیرانی مرۆیی کە ناوچەکە لە ساڵی 1948ەوە بینیویەتی، بەتایبەت ئەگەر میلیشیاکانی حیزبوڵڵا و هێزەکانی فەلەستینی لە کەرتی ڕۆژئاوا بچنە ناو شەڕەوە، ژمارەی کوژراوان دەگاتە هەزاران کەس و ملیۆنان کەسیش لە ماڵ و گوزەرانی  خۆیان ئاوارە دەبن. لە هەردوو لا کۆنەپارێزانی ئایینی هەن کە تا ئێستاش سەرنجیان لەسەر بەڵێنەکانی خودا و شەڕی ساڵی ١٩٤٨یە.

فەلەستینییەکان خەون بە وەرگەڕانی ئەنجامی ئەو شەڕەوە دەبینن، تەنانەت کەسێکی وەک وەزیری دارایی بێزالیل سموتریچ، کە مرۆڤێکی ئایینی کۆناپارێزە،  هاووڵاتیانی عەرەبی ئیسرائیلیان ئاگادار کردۆتەوە کە "ئێوە  بە هەڵە لێرەن، چونکە بنگوریۆن  یەکەم سەرۆک وەزیرانی  ئیسرائیل لە ڕابردوودا ئەو ئەرکەی تەواو نەکردووە، کە ئێوە دەر بکات.

ساڵی ٢٠٢٣ دەتوانێت ببێتە هۆی ئەوەی کە کۆنەپەرستانی هەردوولا بەدوای خەیاڵ و فانتازیا ئاینییەکانیاندا بگەڕێن و شەڕێک دروست بێ کە لە ساڵی ۱۹٤٨ خێراتر پەرە بستێنێ.

تاقیکردنەوە و هەڵە دەیان ساڵە بەردەوام  زاڵ بووە بەسەر ململانێی نێوان ئیسرائیل و فەلەستین. لە کاتی پرۆسەی ئاشتی ئۆسلۆ لە ساڵانی نەوەدەکاندا، ئیسرائیل دەرفەتی بە پرۆسەی ئاشتی دا. من تێدەگەم لە ڕوانگەی فەلەستینییەکان و هەندێک لە چاودێرانی دەرەوە، پێشنیاری ئاشتی ئیسرائیل ناتەواو و لوتبەرزانە بوو، لەگەڵ ئەوەشدا ئاوەڵاترین پێشنیار بوو کە تا ئەو کاتە پێشکەشی کردبوو. لە کاتی پرۆسەی ئاشتیدا ئیسرائیل بەشێکی کۆنترۆڵی کەرتی غەززەی ڕادەستی دەسەڵاتی فەلەستین "مەحمود عەباس" کرد. ئەنجامەکەی خراپترین هەڵمەتی تیرۆریستی بوو کە ئیسرائیل ئەزموونی کردبێت.

تەنانەت ئەگەر شتەکان بەو ئاراستەیەشدا نەڕۆن، پێدەچێت ململانێی ئەمجارە دوا بزمار لە تابووتی پرۆسەی ئاشتی ئیسرائیل و فەلەستین بدات. کیبوتزیمەکانی(مەزرای ئیشتراکی) سەر سنووری غەزە، کۆمۆنە سۆسیالیستیەکان لە چەقبەستووترین قەڵاکانی چەپی ئیسرائیل بوون. من کەسانێک لەو کیبوتزیمانە دەناسم کە دوای ساڵانێک لە هێرشی موشەکی بەردەوام  لە غەزەوە بۆ ئیسرائیل، هێشتا بە هیوای ئاشتیەوە دەژیان، وەک گروپێکی ئایینیەوە. ئەم کیبوتزیمانە رێژەیان زۆر کەم بوەتەوە و هەندێکیان یان کوژران یان خەریکن ئازیزانیان دەنێژن، یان لە غەزە بە بارمتە گیراون. بۆ نموونە ڤیڤیان سیلڤەر، چالاکوانی ئاشتیخوازی خەڵکی "کیبوتز بێری" کە ساڵانێکە نەخۆشەکانی دانیشتووی غەزە بۆ نەخۆشخانەکانی ئیسرائیل دەگوازێتەوە، ئێستا بێسەروشوێنە و پێدەچێت لە غەزە بە بارمتە گیرابێت.

گۆڕینی ئەوەی پێشتر ڕوویداوە مەحاڵە. مردووەکان زیندوو نابنەوە، ئەوانەش تووشی شڵەژان و ترۆما بوون هەرگیز بە تەواوی چاک نابنەوە. بەڵام دەبێت ڕێگری لە پەرەسەندنی زیاتری شەڕ  بکەین. زۆرێک لە هێزەکانی ناوچەکە لە ئێستادا لە لایەن کەسانێکی کۆنەپەرستی ئاینیی نابەرپرسەوە سەرکردایەتی دەکرێن. بۆیە  یەکەم، دەبێت هێزە دەرەکییەکان دەستوەردان بکەن بۆ کەمکردنەوەی ئاڵۆزییەکان. هەرکەسێک ئاواتەخوازی ئاشتییە، دەبێت بێ دوو دڵی ئیدانەی کارە دڕندەکانی حەماس بکات، فشار بخاتە سەر حەماس بۆ ئەوەی دەستبەجێ و بێ هیچ مەرج  و داوایەک هەموو بارمتەکان ئازاد بکات. ڕێگری لە حیزبوڵڵاو ئێران بکەن کە دەستێوەردان نەکەن. ئەمەش کەمێک هەناسەدان و تیشکێکی بچووکی هیوا بە ئیسرائیلییەکان دەبەخشێت.

دووەم: دروست بوونی هاوپەیمانییەکی خۆبەخشانەیە" لە ئەمریکا و یەکێتی ئەوروپاوە تا سعودیە و دەسەڵاتی فەلەستین " کە بتوانێ بەرپرسیارێتی کەرتی غەززە بە بێ حەماس  هەڵبگرێ و غەزە ئاوەدان بکاتەوە.  لە هەمان کاتدا پێویستە حەماس بە تەواوی چەک کرێ و کەرتی غەزەش لە بارودۆخی سەربازی دەربرهێنرێ و ژیان ئاسایی بکرێتەوە. هیوایەکی زۆر کەم هەیە کە ئەم هەنگاوانە بگیرێنەبەر. ئەم کارەساتە ئەوەی نیشانی زۆرینەی ئیسرائیلیەکاندا کە  باجی ژیانی ئاسایی  کەمتر نییە لەوەی روویداوە.

وەرگێڕان: دامەزراوەی چار

سەرچاوە

https://www.theguardian.com/commentisfree/2023/oct/12/israelis-palestinians-greatest-danger-since-1948