پاش ئه‌وه‌ی میدیای زاڵ ناچاربوون رووی دووربینه‌كانیان به‌ره‌و كۆبانێ بسووڕێنن، رۆژی سیانزه‌ی ئۆكتۆبری ٢٠١٤ رۆژنامه‌ی لۆ پاریزیه‌ن راپۆرتێكی به‌م سه‌ردێڕه‌وه بڵاوكرده‌وه : ” نالین، ئه‌و فه‌ره‌مانده‌یه‌ی به‌ره‌نگاری جیهادییه‌كان ده‌بێته‌وه”. (١) ئه‌وه یه‌كێك بوو له‌و چه‌ند راپۆرته‌ی له‌سه‌ر فه‌رمانده‌یه‌كی یه‌كینه‌كانی پاراستنی ژن به ناوی نالین عه‌فرین بڵاوده‌بوونه‌وه، كه ئه‌وكات بۆ ماوه‌یه‌ك فه‌رمانده‌یی به‌شێك له به‌رخۆدانی كۆبانێی ده‌كرد. راپۆرته‌كان وێنه‌ی جیاوازیان له نالین بڵاوده‌كرده‌وه، كه‌چی دواتر ده‌ركه‌وت هیچیان وێنه‌ی ئه‌و نه‌بووه و له كۆتاییدا شوان محه‌مه‌د، نووسه‌ر و رۆژنامه‌وانی كورد، وێنه‌یه‌كی لێ بڵاوكرده‌وه. ئه‌وه‌ی كه گه‌ڕان بۆ وێنه‌ی نالین ببووه باسی گه‌لێ میدیای دنیا، ته‌نیا ڕوویه‌كی به‌سه‌رهاته‌كه‌یه. ئه‌و ده‌بوا زوو بدۆزرێته‌وه و وێنه‌ی بگیرێت بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و وه‌حشه‌ته دزه نه‌كاته نێو سیاسه‌ته‌وه كه ئه‌و دەینوانده‌وه، ترس له‌وه‌ی توخمێك بێته نێو كایه‌ی سیاسه‌تی دنیاوه كه ته‌سلیمی سیاسه‌تی وێنه و هه‌واڵ نه‌بێت، ملكه‌چ نه‌كات بۆ بانگه‌واز و ناوبانگ و به‌وه ناخه‌ڵه‌تێت كه ده‌یكه‌ن به تیتری یه‌كه‌م. ترس له ئه‌و و گه‌ڕان بۆ ئه‌وه‌ی وێنه‌ی بگیرێت، هه‌مان ترسی یه‌كه‌مینی ئوستوره‌یی بوو له شتی نه‌ناسراو و نوێ، له هه‌ر شتێك كه ته‌سلیمی ده‌زگای چه‌مكیی و هیمایینی زاڵ نه‌بێت. له نموونه‌ی نالیندا، باسه‌كه ئه‌وه بوو كه جۆرێك بكه‌ری سیاسیی هاتبوونه نێو جه‌نگه‌ی سیاسه‌ته‌وه كه شه‌یدای دووربین نه‌بوون، بۆ ئه‌وه‌ی ببینرێن و دواتر بینراوێتیی بگۆڕن بۆ ده‌سكه‌وتی ماددی. ئه‌وان نوێنه‌رایه‌تیی بێسیمایی و سیاسه‌تی بێته‌ماحییان ده‌كرد، سیاسه‌تێك له‌و لای ناونیشان و شانۆگێڕییه‌وه. به‌ڵام ته‌وسه‌كه له جێگه‌یه‌كی دیكه‌دایه.
بۆ ڕه‌واندنه‌وه‌ی ته‌م ترسه ئه‌وستوره‌ییه له شتی نوێ، چه‌ند مانگ پاش ئازادیی كۆبانێ، كاتێ باسی به‌هاری كوردیی شتێكی هه‌ڵه نه‌بوو (تازه حه‌سه‌كه ئازاد كرابوو، ئابڵۆقه‌ی سه‌ر كۆبانێ شكابوو، كورد له باكوور ٨٣ كورسیی په‌رله‌مانی توركیای مسۆگه‌ر كردبوو، هێزه‌كانی ڕۆژهه‌ڵات و باكوور و باشوور پێكه‌وه داعشیان له باشوور شكاندبوو) مانگی ژووییه‌ی ٢٠١٥ له گۆشه‌ی راستی لاپه‌ڕه‌ی یه‌كه‌می مانگنامه‌ی لۆمۆند دییپلۆماتیكدا تیترێكی سه‌رنجڕاكێش ده‌بینرا: ”خه‌باته‌كه‌ی دیكه‌ی ژنانی كورد له ئێراق.” راپۆرتی ئه‌مجاره وه‌ك نموونه‌ی ”خه‌باته‌كه‌ی دیكه” باسی ئه‌ستێره‌یه‌كی كوردی ده‌كرد. ئه‌گه‌ر نالین رێگه‌ی نه‌دا بیگۆڕن بۆ ئه‌ستێره، ئه‌وه میدیایاكان و تۆڕه‌كانی گۆڕینی سیاسه‌ت بۆ كاروكاسبیی، قاره‌مانه‌كه‌ی خۆیان دۆزیبۆوه بۆ ئه‌وه‌ی به‌م جۆره وێنه‌ی ژنی یه‌كه‌می بێسیما دابپۆشن، ئه‌وان ده‌ستیان دایه به‌رهه‌مهێنانی زڕه‌پاڵه‌وان- هه‌مان پاڵه‌وانه ئاشنا و میدیازاده هه‌میشه‌ییه‌كه‌ی خۆیان. ڕاپۆرته‌كه‌ی لۆمۆند باسی جله‌كان، ته‌كان و جووڵه و بازن و … ی پاڵه‌وانێكی هه‌ندێك كلیپی ده‌كرد و ئه‌مانه نیشانه‌ی ”خه‌باته‌كه‌ی دیكه” بوون. ئه‌مه به‌ڵگه‌یه‌ك بوو له سه‌ر هه‌وڵ بۆ ده‌ستكاریی سیاسه‌ت به وێنه‌ی ئه‌ستێره‌كان، كه بێگومان سه‌ره‌تاكه‌ی نه‌بوو و پێشتر له كۆنسێرت و شۆ ته‌له‌فزیۆنییه‌كاندا، وه‌ك به‌شێك له پرۆژه‌ی كۆپیكاریی كولتووری بینرابوو، وه‌ك به‌شێك له گۆڕینی كولتوور بۆ شانۆگێڕیی و نواندن هه‌بوون.
جیاوازیی ناوه‌رۆكی ئه‌م دوو ڕاپۆرته و ده‌وری وێنه له هه‌ر یه‌كێكیاندا رێگه ده‌دا دوو جۆر وێنه‌سازیی به‌رامبه‌ر یه‌كتر بكه‌ینه‌وه: وێنه‌ی پاڵه‌وانی بێ ناونیشان به‌رامبه‌ر به پاڵه‌وانی میدیازاد كه زاده‌ی ماشینی ئه‌ستێره‌سازییه. پاڵه‌وانی میدیازاد، چه‌شنێكه له دووربینه‌كانه‌وه ده‌زێت، له میدیاكاندا گه‌وره ده‌كرێ و به‌رهه‌م ده‌هێنرێته‌وه. سه‌ره‌تای ئه‌م پیشه‌سازییه بۆ سه‌رده‌می ستار- سیستم ده‌گه‌ڕێته‌وه، كاتێ له سینه‌ماوه شتێك ده‌خزێته نێو واقیعه‌وه كه دواتر ده‌بێته پێوه‌ری زاڵ له سینه‌ما خۆیشیدا(٢)، تا ئاستێك كه چیدی ئه‌وه بۆ بینینی ئه‌ستێره‌كانه كه ده‌چین بۆ سینه‌ما نه‌ك بۆ ژیان له نێو چیرۆكێكدا. وه‌ك به‌رزه نموونه و ناوی گشتی، كیم كارداشیان ده‌كرێ نموونه‌ی سه‌ره‌كیی یان ناوی ئه‌عزه‌می ئه‌م چه‌شنه بێت- با تازه یان ده‌گمه‌نیش نه‌بێت. ئه‌گه‌رچی به پێی زه‌مینه‌ی مێژوویی ناوه‌كانی كارداشیان ده‌كرێ له هه‌ر كوێ بگۆڕێت و له هه‌ر شارێك ده‌ركه‌وته یان ته‌جه‌لییه‌كی هه‌بێت، به‌ڵام به زۆری ده‌ركه‌وته‌كانی خاوه‌ن بونیادێكی هاو‌به‌شن و روویان له كۆمه‌ڵێك مه‌به‌ستی دیاریكراوی هاوبه‌شه. له‌م بونیاده هاوبه‌شه‌دا، له‌م فه‌زا ئاسمانییه مه‌له‌كووتییه‌دا، «ئه‌ستێره خێرخوازه»كانی پشته‌وه‌ی دووربینه‌كان، پۆپ ستاره‌كان و ئایینوانانی شه‌یدای دووربین و نواندن ده‌ركه‌وته و ته‌جه‌للییه‌كانی هه‌مان ناون.
به‌ڵام له‌گه‌ڵ كیمدا وه‌رچه‌رخانێكی نوێ هه‌یه، ئه‌و چیدی ( ته‌نیا) بۆ فرۆشتن نه‌هاتووه، كاره‌كه‌ی زیاتره له فرۆشتن، كورت كردنه‌وه‌ی شیكاریی ئه‌م مه‌له‌كووته تازه بۆ كاروكاسبیی سه‌ره‌تاییترین به‌شی باسه‌كه‌یه و داخزانه بۆ نێو شیكاریی ساده‌بینی سه‌رخان و ژێرخان. به پێچه‌وانه‌وه، كیم و لفه‌كانی «كار»ێكی دیاریكراو ناكه‌ن، هیچ به‌رهه‌م ناهێنن، كه‌چی به‌رده‌وام چێژ ده‌بینن و ڕه‌حه‌تن. ئه‌مه‌یه ره‌نگه ئه‌و خاڵه‌ی ده‌بێ لێیه‌وه ده‌ست پێ بكرێت. بینینی ئه‌وان كه‌س به‌خته‌وه‌ر ناكات، به‌ڵام ئاواتێك تێر ده‌كات، رێگه به جۆرێك به‌یه‌كبوون و هاوشوناسیی ده‌دات، ئه‌وه‌یه كه ده‌یكاته به‌ڵێنێك. گرنگ تێگه‌ییشتنه له كاری ئه‌م به‌ڵێنه و ئه‌وه‌ی كه هه‌موو ده‌ركه‌وته‌كانی كیم به‌ڵێنی چی ده‌ده‌ن؟ ئه‌و به‌لێنه بونیاد و سترۆكتۆره‌كه‌یانه.
كیم نموونه‌ی چه‌شنێكه كه له‌ودیوی جه‌سته‌ی داڕێژراویه‌وه وه‌ك جه‌سته‌ی ئایدیال، كه به جیم و وه‌رزش و خه‌رجی زۆر درووست ده‌كرێت، به‌ڵێنی به‌دیهاتنی ته‌واوه‌تیی چێژ ده‌دات. ئه‌و چێژه به ڕه‌به‌قی، چێژی ڕه‌به‌قه كه ده‌ست و پێی لێڕواوه، دۆناودۆنی كۆتایی به‌ڵێنی كاپیتالیستیی چێژه، كه تێیدا ده‌ستڕاگه‌ییشتنی سانا و بێزه‌حمه‌ت به كاڵاكان له جێگه‌ی به‌خته‌وه‌ریی دانراوه و، به‌م جۆره ده‌ستكاریی وێنه‌ی بنچینه‌یی مرۆڤیش ده‌كرێت: ئه‌گه‌ر بۆ ئه‌ره‌ستوو مرۆڤ تاقه گیاندارێكه مه‌سه‌له و كێشه‌ی ژیانی بریتییه له به‌خته‌وه‌ریی و به‌خته‌وه‌رییش شتێكه له‌و لای تێركردنی پێداویستییه هاوبه‌شه‌كانی له‌گه‌ڵ حه‌یوان، ئه‌م بوونه‌وه‌ره نوێیه میدیازاده نوێنه‌ری لێدانه له چه‌مكی به‌خته‌وه‌ریی و دانانی كاڵاپه‌رستی له جێگه‌ی.
ئه‌مه‌یه ئه‌و وه‌رچه‌رخانه‌ی ئه‌م بوونه‌وه‌ره تازه له رێگه‌ی میدیاوه ده‌توانێ بیهێنێته دی. له‌م مه‌له‌كووته‌دا ئه‌مانه ده‌بنه مۆدێلی به‌خته‌وه‌ریی به بێ هیچ كارێكی زه‌ینی یان فیزیكی. ئه‌گه‌ر بۆ ماركس رزگاریی واته رزگاریی كاری مرۆیی له جه‌بری سرووشت، ئه‌مانه نموونه‌ی بێكاره‌یین، له كه‌وڵی جۆراوجۆریشدا، چ ژن بن یان پیاو، به‌ڵێنی رزگاری و به‌دیهاتنی به‌خته‌وه‌ریی فه‌ردیین به كاڵا، به‌م جۆره‌ش له‌قه‌یه‌كن له وێنه‌ی هه‌ر چه‌شنه رزگارییه‌كی به‌كۆمه‌ڵ، ئه‌گه‌ر له نێو هه‌موو زینده‌وه‌راندا ته‌نیا مرۆڤه كه بنچینه‌ی سیاسه‌ت و شاره‌كانی له‌سه‌ر وێنه‌ی رزگاریی به‌كۆمه‌ڵ داده‌نێ.
ئه‌م جێگۆڕكێ نیشان ده‌دات كه چۆن میدیا و سه‌رمایه و درهێنه‌ره‌كان (چاره‌نووسی به‌همه‌نی قوبادی یان له‌دایكبوونی نه‌وید زه‌ردی و ئاوه‌ڵانی ریکلامكه‌ریانمان له‌بیره) ده‌توانن فیگووری”دیكه” درووست بكه‌ن و سیاسه‌ت بكه‌ن به قوڕگی ئاشی سه‌رمایه‌دا، ئاشێك كه له‌وسه‌ریه‌وه كیم وه‌ك ئیلاهه‌یه‌ك هه‌موان بانگ ده‌كات له‌و بچن یان خۆیان به پێی ئه‌و رێك بخه‌ن، له هاوڕایی له‌گه‌ڵی یان له لاساییكردنه‌وه‌یدا به كه‌ره‌سته‌ی دیكه و به هه‌مان لۆژیكی ئه‌و.
كیم كارداشیان له‌گه‌ڵ خۆی نموونه‌یه‌ك ده‌هێنێت كه تێیدا هیچ ئازایه‌تی، داهێنان، هونه‌رمه‌ندی، خستنه‌كاری وریایی، شه‌ونه‌خه‌ونی، تێكۆشان و كارێك بۆ ”سه‌ركه‌وتن” پێویست نییه، به‌ڵكوو ته‌نیا شتی پێویست بریتییه له قۆستنه‌وه‌ی ده‌رفه‌ت، ناسینی كونه‌كانی ده‌ستڕاگه‌ییشتن به سه‌رمایه و هاوكات ئیمان هێنانیش به‌م سه‌ربه‌نده گێلۆكانه‌یه‌ی كه ” ئه‌گه‌ر هه‌ژاران برسین ئه‌وه خه‌تای خۆیانه كه به قه‌د پێویست زیره‌ك نین.”
له‌م ”زیره‌ك”ییه تازه‌یه‌دا وریایی و زیره‌كی مانای توانای دانانی كاریگه‌ریی و كۆنتڕۆڵه، به‌ڵام ئه‌مجاره به كه‌ره‌سته‌ی دیكه و له رێگه‌ی وێنه و شانۆگێڕییه‌وه، ئه‌مه به‌شێكه له وه‌رچه‌رخانێكی بنچینه‌یی له كۆنتڕۆڵكردنی ژیاندا، كه تێیدا ژیان-سیاسه‌ت ده‌گۆڕێت بۆ شانۆگێڕیی-سیاسه‌ت. ئه‌م پیشه‌سازییه‌ی ئه‌ستێره، ده‌ست له هه‌ر شتێك بدات ده‌یگوڕێت بۆ كاڵا و نموونه‌ی به‌دیهاتنی هێزه جادووییه‌كه‌ی پاره‌یه كه ماركس له زمانی شكسیپره‌وه ناسیبوویه‌وه :« ئه‌و سۆزانییه زه‌رده كه ده‌سه‌ڵاتێك ئاوا ده‌كات و ده‌سه‌ڵاتێك وێران.» به‌ڵام ئه‌م ده‌سه‌ڵاته چیتر ته‌نیا به كڕین یان كوشتن قایل نییه، ئێسته ئه‌و له‌باتیی كوشتن ده‌توانێ به ئه‌ستێره‌كانی خۆی ده‌ستكاریی وێنه‌ی به‌خته‌وه‌ریی بكات و به‌خته‌وه‌ریی و ره‌حه‌تبوون بگۆڕێت بۆ یه‌كتر، مرۆڤ و حه‌یوان، مرۆیی و حه‌یوانی، زمان و ده‌نگ بخزێنێته نێو یه‌كتره‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی چه‌شنێكی نوێی لێ درووست بكات، بوونه‌وه‌رێك كه ته‌نیا به نمایش ده‌ژی.
هه‌ر چۆن كیم زاده‌ی ڤیدیۆیه‌كی پۆرنه كه به‌ناوبانگی كردووه، نموونه و لفه‌كانی زاده‌ی ده‌ستكاریكردنی جوانین له رێگه‌ی پۆرنه‌وه، هاوكاتیش نیشانه‌ی پێكه‌وه‌گرێدراویی پاره-بێكاره‌یی- جوانی ن. به‌م جۆره جوانی هیچ شتێكی نامێنێت له‌ده‌ره‌وه‌ی بانگه‌شه و مۆدێله‌كانی ئه‌وانه‌وه- مۆدێلێكی بڕاو و داتاشراو. كیم جوان نییه، به‌ڵكوو هاتووه دیاریی بكات چی جوان بێت و چی نه‌بێت، پێوه‌ریش خۆیه‌تی و لفه‌كانی. كیم وه‌ك ئیلاهه‌ی چێژ و بێكاره‌یی، خاڵی هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ مۆدێله‌كان و میراتبه‌رانی سیاسه‌تی ره‌سمیی زۆره. وێنه‌ی مه‌عسووم و وه‌ك هێلكه پاككراوی نه‌وه‌كانی بنه‌ماڵه‌كان كه ئاماده ده‌كرێن دواتر ببنه كارداشیانه‌كانی دنیای سیاسه‌ت، دیسان نموونه‌ی ره‌های چێژ و به‌خته‌وه‌ریی به‌تاڵ له لێهاتوویی ده‌نوێننه‌وه. كیم له بنه‌ماڵه‌ی كارداشیان و تێلێریالیتیدا له دایك ده‌بێ و ده‌بێته نموونه‌ی چێژ بۆ ملیۆنان. كۆڕانی بنه‌ماڵه له میدیادا له دایك ده‌بن و ده‌بنه نموونه‌ی به‌خته‌وه‌ری و چێژ. له‌م به‌ستێنه‌دایه ده‌توانین له شه‌پۆلی ملیۆنیی لایك و فه‌ن و لایه‌نگری منداڵانی بنه‌ماڵه‌كان تێبگه‌ین و بزانین چۆنه فڵانه شێخزاده ده‌توانێ هه‌زاران لایه‌نگری هه‌بێ : ئه‌وان وه‌ك كارداشیان نوێنه‌ره‌وه‌ی جۆرێكی نوێی ده‌ستڕاگه‌ییشتنن به چێژ و خۆشی كه به هیچبووندا تێده‌په‌ڕێت، ئه‌وان نوێنه‌ره‌وه‌ی گۆڕانی بنچینه‌یین له وێنادا بۆ ژیانی به‌خته‌وه‌رانه. له‌گه‌ڵ ئه‌واندا وێنه‌ی ره‌نجده‌ری جیهانوه‌ته‌ن ده‌گۆڕێت بۆ لووسی بێهونه‌ر و بێكه‌ڵكی به‌خته‌وه‌ر. شه‌پۆلی بازرگانه‌كانی نێو فه‌زای سۆسیال میدیا و ئه‌ستێره‌سازانی به‌كرێگیراو كه له كچانی جوان ده‌گه‌رێن، وێنه‌ی داسه‌پاوی ژنی جوان وه‌ك كه‌سێك كه حه‌تمه‌ن چه‌ند به‌شی له‌ش یان سیمای خۆی ده‌ستكاریی كردووه و ته‌نیا ئه‌و كاته‌یه ده‌توانێ ببێته ریكلامكار یان مودیری كۆمپانیا و كه‌ناڵی ئه‌نستاگرام و هتد، له‌م به‌ستێنه‌دا ده‌كرێ بخوێنرێته‌وه : دابڕاندنی به‌خته‌وه‌ریی نه‌ك هه‌ر له چه‌مكی كار و ماندوویه‌تیی، به‌ڵكوو له وریایی و ئازایه‌تی و هه‌ر شتێك كه رۆژێك به‌هادار بووبێت. ئه‌مان به‌ها ده‌گۆڕن بۆ ئه‌و شته‌ی تێیدا شاردراوه‌ته‌وه، واته بۆ قیمه‌ت و نرخ. ئه‌وان ده‌توانن شته‌كان به‌هادار بكه‌ن، به‌ڵام به مانای قیمه‌ت و نرخ.
ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رنجه، له كاردانه‌وه به‌رامبه‌ر كارداشیاندا، نه‌سته‌كی بێت یان هه‌سته‌كی، هێزه ئایینییه‌كانیش، برایانی یه‌كگرتوو ( فرۆید و یه‌كیه‌تی برایانی سه‌ره‌تایی كه داوای به‌شه‌چێژ له باوك ده‌كه‌ن؟) و كه‌رنه‌ڤاڵی خۆیان له شێوه‌ی كچانی باڵاپۆشدا رێكده‌خه‌ن و نیشانده‌ده‌ن كه ئه‌وانیش كیمی خۆیان هه‌یه، به‌م جیاوازییه‌وه كه كیم ده‌رده‌خات و ئه‌مان به داپۆشین ده‌نوێنن، ئه‌مان به شاردنه‌وه ده‌رده‌خه‌ن. له‌م یارییه‌دا ده‌یان لایه‌ن به یه‌ك قیبله‌وه پێكه‌وه‌ن، به‌دیهاتنی ره‌به‌قی چێژ : به‌ڕێوبه‌رانی ریكلامه‌كان، كوڕانی بنه‌ماڵه‌كان، باڵاپۆشان و كارداشیان هێڵێكی هاوبه‌شیان هه‌یه كه گاڵته‌كردنه به‌وه‌ی لای وابێت به‌خته‌وه‌ری شتێكه له‌ودیوی چێژ و توانای كڕینه‌وه، یان له‌ودیوی مه‌نعی چێژه‌وه.
ره‌خنه‌ی كارداشیان و هاوتاكانی، له كۆمپانیاكانی ریكلامه‌وه بگره تا كۆنسێرته‌كانی پاره سپی كردنه‌وه به گۆرانیبژی زه‌رد و كۆمپانیاكانی ئه‌ستێره‌سازیی له كوردستان و هه‌ر كوێ ( كردنی منداڵه بۆرژواكان به‌رامبه‌ر پاره به ئه‌سێره‌ی پۆپ نموونه‌ی ئه‌م كاره‌یه كه باوه) مه‌ترسییه‌كی له‌گه‌ڵه: هێزه پاشكه‌وتنخوازه‌كان كه مێیه‌تی به رووخێنه‌ری خۆیان ده‌زانن، قاچاخچیی خێرای هه‌ر چه‌شنه ره‌خنه‌یه‌كن له كارداشیان و نموونه‌كانی له كایه‌ی سه‌رمایه‌دا. به‌ڵام ئه‌وان بیریان نییه كه ده‌روونشیكاریی پێمان ده‌ڵێت ئه‌وانه‌ی به ناوی نه‌ریت و حه‌رامه‌وه دژایه‌تیی ئه‌م ئیلاهه‌یه‌ی چێژ ده‌كه‌ن، خۆیان به نهێنی ئاره‌زووی ده‌كه‌ن و، تا زیاتریش جه‌خت بكه‌نه‌وه ئێمه زیاتر ده‌زانین چه‌نده وه‌ك تاك و گرووپ شه‌یدای كارداشیان و وێنه جۆراجۆره‌كانین، ئه‌وان بیریان نییه كه چ پێوه‌ندییه‌كی دووتوێ و ئاڵۆزیان له‌گه‌ڵ كارداشیان هه‌یه : تێكه‌ڵه‌یه‌ك له نه‌فره‌ت و شه‌یدایی نهێنیی بۆی. جانتاكه‌ی ده‌ستی ئامینه ئه‌ردۆغان، سه‌عاته‌كه‌ی ده‌ستی ئه‌لبه‌غدادی و چه‌ند ژنه‌یی عه‌بدوله‌تیف سه‌له‌فی، ته‌نیا نموونه‌یه‌كی ئه‌م نه‌فره‌ت-شه‌یداییه‌ی پاشكه‌وتنخوازانن بۆ كارداشیان. هه‌ر بۆیه، هه‌ر چه‌شنه ره‌خنه‌یه‌كی كولتووری پێویستی به‌وه‌یه په‌رچه‌كرداره پاشكه‌وتنخوازانه‌كان به‌رامبه‌ر به‌م ئیلاهه تازه‌یه و كۆی دنیای مۆدێرن، وه‌ك به‌شێك له شه‌یدایی نهێنی بۆ ئه‌و دنیا ببینێت. ناسینه‌وه‌ی شوێنپێی كیم وه‌ك مۆدێل و ئاركیتاپیی به‌رهه‌مهێنراوی تێكه‌ڵه‌ی سه‌رمایه و ده‌سه‌ڵات له دنیای ئێسته‌دا، پێویستی به زه‌برێكه به ده‌ستی چه‌پ، زه‌برێك كه به وێنه ناخه‌ڵه‌تێت.
1. https://www.monde-diplomatique.fr/2015/07/MAUCOURANT/53188 ]
2. بۆ شیكارییه‌كی ئه‌م باسه بڕوانه بۆ
Jean-Pierre Esquenazi, « Du star system au people », Communication, Vol. 27/1 | 2009, 37- 53.